له میانه‌ى دانانى به‌ردى بناغه‌ى ده‌ڤه‌رى پیشه‌سازى له شارى دهۆك وه‌زیرى پیشه سازى حكومه‌تى هه‌رێمى كوردستان ئاماژه‌ى به دروستكردنى هه‌مان ده‌ڤه‌رى له .پارێزگاى هه‌ڵه‌بجه‌دا
ئه‌مرۆ مه‌سرور بارزانى سه‌رۆكى حكومه‌تى هه‌رێمى كوردستان به یاوه‌رى وه‌زیرى پیشه‌سازى و شاندێكى حومه‌ت به مه‌به‌ستى دانانى به‌ردى بناغه‌ى ده‌ڤه‌رى پیشه‌سازى
خۆراك له دهۆك ئاماده‌بوون و به‌ردى بناغه‌ى پرۆژه‌كه‌یان دانا.
له رێوره‌سمه‌كه‌دا كه‌مال موسلیم وه‌زیرى پیشه‌سازى حكومه‌تى هه‌رێمى كوردستان ئاماژه‌ى به‌وه كرد كه له ده‌مه‌كى نزیكدا هاو شێوه‌ى ده‌ڤه‌رى پیشه‌سازى خۆركى دهۆك له پارێزگاى هه‌ڵه‌بجه‌ش ده‌ڤه‌رێكى دیكه دروست ده‌كرێت.
كه‌مال موسلیم ئاماژه‌ى به‌وه دا كه به‌دروستكردنى ئه‌و ده‌ڤه‌ره هه‌لى كارێكى باش بۆ خه‌ڵكى پارێزگاكه دروست ده‌بێت و ساڵانه به‌رو بوومهكانى ئه‌و ناوچه‌یه ده‌تواندرێت به .ئاسانى له و ده‌ڤه‌ره ساغ بكرێته‌وه ، بخرێته بازاراهكاكى هه‌رێمى كوردستان
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.