گۆرانی بێژ حه‌سه‌ن شه‌ریف، ساڵانێكه وه‌كو گۆرانی بێژ خزمه‌ت به نه‌ته‌وه‌كه‌ی ده‌كات،خاوه‌نی چه‌ندین گۆرانی تایبه‌ت به خۆیه‌تی.
هونه‌رمه‌ند حه‌سه‌ن شه‌ریف، زۆر سه‌رسامه به ده‌نگی هونه‌رمه‌ند ( محه‌مه‌د عارف جزیری) هه‌ر ئه‌و سهرسامیهش وار لێكردوه گۆرانیه‌كی ئه‌و دووباره بكاته‌وه به‌ناوی(گولێ چیایێ بلندن) له ماڵپه‌ری ڤیدیۆیی (یوتیوب)ی خۆی بڵاوكردۆته‌وه .
له‌گه‌ڵ بڵاوكردنه‌وه‌ی گۆرانییه‌كه ، هونه‌رمه‌ند حه‌سه‌ن شه‌ریف ده‌ڵێت: گۆرانی (گولێ چیایێ بلندن) دیارییه بۆ ڕۆحی محه‌مه‌د عارف.
ئه‌و گۆرانیبێژه له هه‌ژماری تایبه‌تیی خۆی له تۆڕی كۆمه‌ڵایه‌تیی (ئینستاگرام)، له‌گه‌ڵ بڵاوكردنه‌وه‌ی گۆرانییه‌كه، نووسیویه‌تی: "ئه‌و گۆرانییه دیارییه بۆ ڕۆحی محه‌مه‌د عارف جزیری".
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.