Erbil 38°C دووشەممە 30 ئەیلوول 02:20

2163 که‌سى تر له‌ عێراق تووشى کۆرۆنا بوون و 88یش گیانیان له‌ده‌ستدا

کۆی گشتی تووشبووان گەیشتە 94 هەزار و 693 کەس
کوردستان TV
100%

وەزارەتی تەندروستی حکوومەتی عێراق لە بەیاننامەیەکدا دوو هەزار و 163 حاڵەتی نوێی تووشبوون بە ڤایرۆسی کۆرۆنا راگەیاند.

ئەمڕۆ دووشەممە 20/7/2020، وەزارەتی تەندروستی عێراق لە بەیاننامەیەکەیدا رایگەیاندووە، لە 24 کاتژمێری رابردوو دوو هەزار و 163 حاڵەتی نوێی تووشبوون بە ڤایرۆسی کۆرۆنا لە سەرتاسەری عێراق تۆمارکراوە و دوو هەزار و 308 کەسیش چاکبوونەتەوە، 88 کەسیش گیانیان لە دەستداوە و کۆی گشتی تووشبووانیش گەیشتە 94 هەزار و 693 کەس.

هەروەها ئەوەش خراوەتە روو، کە لە کۆی گشتی تووشبووانی ئەم ڤایرۆسە 62 هەزار و 836 کەس چاکبوونەتەوە و سێ هەزار و 869 کەسیش گیانیان لە دەستداوە.

عێراق

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.