Erbil 38°C دووشەممە 30 ئەیلوول 00:26

31ی ته‌مموز یه‌که‌م رۆژی جه‌ژنی قوربانی پیرۆزه‌

لیژنەی بینینی مانگ لە سعودیە رۆژی جه‌ژنی قوربانی دياريكرد
کوردستان TV
100%

 

لیژنه‌ی باڵای بینینی مانگ له ‌سعودیه‌ رایگه‌یاند، ڕۆژی هه‌ینی 31 ی ته‌مموزی 2020 یه‌كه‌م رۆژی جه‌ژنی قوربانی پیرۆزه‌ ‌.

ئەمڕۆ دووشەممە  لیژنەی بینینی مانگ لە سعودیە ڕایگه‌یاند، به‌هۆی نه‌بینینی مانگی نوێ کە مانگی زیلحەجەیە ، بۆیە سبەینێ سێشەممە تەواوکەری مانگی زیلقەعدە دەبێت. بەوەش رۆژی 31-7-2020 یەکەم رۆژی جەژنی قوربان دەبێت.

تێزانین رەنگە ئەمساڵ رێکارەکانی دژى ڤایرۆسی کۆرۆنا رێگە بە سەردانیکردنی موسڵمانان نەدات و گوتەبێژی وەزارەتی تەندروستیی هەرێمی کوردستانیش رایگه‌یاند" لە بڕیار لەبارەی رێنمایی نوێ بؤ هاتووچۆی نێوان پارێزگاکان و رۆژانی جەژنی قوربان دەدرێت.

کوردستان

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.