وەزارەتی تەندروستی عێراق رایگەیاند، ژمارەی ئەو كەسانەی كە بەهۆی ڤایرۆسی كۆرۆناوە لەسەرتاسەری عێراق، گیانیان لەدەستداوە گەیشتووەتە سێ هەزار و 869 كەس، كۆی گشتیی تووشبووانیش بەرزبووەتەوە بۆ 94 هەزار و 693 كەس.
وەزارەتی تەندروستی عێراق رایگەیاند، ژمارەی ئەو كەسانەی كە بەهۆی ڤایرۆسی كۆرۆنای نوێ (COVID-19) لە سەرتاسەری عێراق، گیانیان لەدەستداوە گەیشتووەتە سێ هەزار و 869 كەس و كۆی گشتیی تووشبووانیش بەرزبووەتەوە بۆ 94 هەزار و 693 كەس.
وەزارەتی تەندروستیی و ژینگەی عێراق لە راگەیەندراوێكدا، دوایین ئاماری سەبارەت بە ژمارەی قوربانییانی ڤایرۆسی كۆرۆنا بڵاوكردەوە.
لە راگەیەندراوەكە ئاماژە بەوەدراوە كە لە میانی 24 كاتژمێری رابردوودا، 88 كەسی دیكە بەهۆی ڤایرۆسی كۆرۆنا، گیانیان لەدەستداوە و دوو هەزار و 163 كەسی دیكەیش تووشی ڤایرۆسەكە بوون.
باس لەوەشكراوە كە هەر لەو ماوەیەدا، دوو هەزار و 308 تووشبووی دیكەی ڤایرۆسی كۆرۆنا، چاكبوونەتەوە.
بەپێی راگەیەندراوەكە، كۆی گشتیی تووشبووان بە ڤایرۆسی كۆرۆنا لە عێراق، گەیشتووەتە 94 هەزار و 693 كەس و لەو ژمارەیەش سێ هەزار و 869 كەس گیانیان لەدەستداوە و 62 هەزار و 836ی دیكەیش چاكبوونەتەوە.
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.