Erbil 38°C دووشەممە 30 ئەیلوول 00:36

یانەی باشاکشەهیر بۆ یەکەمجار نازناوی خولی تۆپی پێی تورکیای به‌ده‌ست هێنا

لە هەفتەی ٣٣ی خولی تۆپی پێی تورکیا بووە پاڵەوان
کوردستان TV
100%

یانەی باشاکشەهیر لە هەفتەی ٣٣ی خولی تۆپی پێی تورکیا بووە پاڵەوانی خولەکە


یانەی باشاکشەهیر لە یارییەکدا، رووبەڕووی یانەی قەیسەری سپۆر بووە.

لە خولەکی ١٩ی نیوەی یەکەمی یارییەکەدا، یاریزان مەحمود تەکدەمیر گۆڵی یەکەمی بۆ یانەی باشاکشەهیر تۆمار کرد و یارییەکە بە ئەنجامی ١-٠ لە بەرژەوەندی باشاکشەهیر کۆتایی هات.

بەم شێوەی ئەو یانەیە ژمارەی خاڵەکانی گەیاندە، ٦٩ خاڵ و بۆ یەکەمجار لە مێژوودا نازناوی یەکەمی پاڵەوانیەتی تۆپی پێی تورکیای بەدەست هێنا.

لە ٦١ وەرزی رابردووی خولی تۆپی پێی تورکیادا، تەنها پێنج یانە بوونەتە براوەی پاڵەوانێتییەکە کە بریتی بوون لە یانەکانی بێشیکتاش، فەنەرباهچە، گالاتاسەرای، ترابزۆنسپۆر و بورساسپۆر.

یانەی باشاکشەهیر دوای ئەو سەرکەوتنەی لە کۆتا یاریدا تۆماری کرد، بووە شەشەم براوەی خولی یانە پاڵەوانێتییەکانی تورکیا.

تۆپی پێ

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.