Erbil 38°C پێنجشەممە 23 کانوونی دووەم 08:15

سەرۆکی تیمی ناشتنی قوربانییەکانی کۆرۆنا له‌سلێمانى تووشی کۆرۆنا بوو

خۆم کەرەنتینە دەکەم و بۆ ماوەیەک لە ئازیزان و خەڵک بە گشتی دادەبڕێم
کوردستان TV
100%



عەبدوڵڵا ئەحمەد جێگری بەڕێوەبەری گشتی تەندروستی سلێمانی تووشبوونی خۆی بە ڤایرۆسی کۆرۆنا راگەیاند.

  عەبدوڵا ئەحمەد کە سەرۆکی تیمی ناشتنی تەرمی قوربانیانی کۆرۆنایە لە سلێمانی  له‌هه‌ژماری تایبه‌ت به‌خۆی له‌تۆری كۆمه‌ڵایه‌تى فه‌یس بووك رایگه‌یاند،  لە یەکەم هەنگاوی دانان و جێبەجی کردنی رێکارەکانی رووبەرووبوونەوەی ڤایرۆسی کۆرۆنا لە هەرێمی کوردستان تا ئەمرۆ کە ماوەی زیاتر لە دوو مانگیشە سەرپەرشتیاری تیمی ناشتنی تەرمی قوربانیانی کۆرۆنامان پێی سپێردراوە ، بێ دابڕان لە ئەرکدا بووین و ئەوەی پێمان کرابێت لە خزمەتی خەڵکدا بێ جیاوازی درێغیمان نەکردوە.


هه‌روه‌ها راشیده‌گه‌ێنێت ، هەرچەند بەردەوام لە ئەرکدا پابەندی رێنماییە خۆپارێزییەکان بووین بەڵام دواجار خوای گەورە بەو ڤایرۆسە بەسەری کردومەتەوە.


عەبدوڵا ئەحمەد دەشڵێت  پاش چەند رۆژێک لە ئازاری جەستە پشکنینی ڤایرۆسی کۆرۆنام کرد وپشکنینەکەم پۆزەتیڤ دەرچوو. خۆم کەرەنتینە دەکەم و بۆ ماوەیەک لە ئازیزان و خەڵک بە گشتی دادەبڕێم.

كوردستان TV

کوردستان

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.