بڕیارە ئهمرۆ سێشەممە، کۆبوونەوەیەک لە تەلاری وەزارەتی ناوخۆ بەڕێوەبچێت کە تیایدا وەزارەتی تەندروستیی و پارێزگارەکان بەشداردەبن و هەڵسەنگاندن بۆ دۆخی تەندروستیی تایبەت بە ڤایرۆسی کۆرۆنا و شێوازی رێگەگرتن لە بڵاوبوونەوەی ڤایرۆسەکە دەکرێت و بڕیاری پێوستی لەبارەیەوە دەدرێت.
فرسهت سۆفی پاریزگاری هەولێر رایدهگهێنێت ئهمرۆ سێشەممە وەزارەتی ناوخۆ و تەندروستیی، وەزارەتە پەیوەندیدارەکان و پارێزگارەکان کۆبوونەوەیەک ئەنجام دەدەن بۆ ئەوەی هەڵسەنگاندن بۆ دۆخی تەندروستیی تایبەت بە رووبەڕووبوونەوەی ڤایرۆسی کۆرۆنا بکەن و بە دڵنیایی-یەوە بڕیاری پێویستی لەبارەیەوە دەدرێت.
رۆژی 11ی تەمووز بە بڕیاری پارێزگاری ھەولێر، بەمەبەستی بەرگرتن لە بڵاوبوونەوەی زیاتری ڤایرۆسی کۆرۆنای نوێ، لە سەنتەری شار و سەرجەم قەزاکانی دیکەی سنووری پارێزگاکە لە کاتژمێر 12ی شەو تا پێنجی بەیانی، قەدەغەکردنی هاتوچۆ راگەیەنرا و سەرجەم بازاڕ و دوکانەکان داخران، جگە لە دەرمانخانەکان، ھەروەھا ھاتوچۆ لەنێوان پارێزگای ھەولێر و پارێزگاکانی دیکەی ھەرێمی کوردستان و عێراق بەداخراوی هێڵدرایەوە و رۆژی 18ی مانگ جارێکی دیکە بڕیارەکە درێژکرایەوە بۆ 21ی تەمووز و بڕیاڕە ئهمرۆ سێشەممە 21ی تەمووز دوای کۆبوونەوەکەی وەزارەتی ناوخۆ بڕیاری دیکە دەربچێت.
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.