هاووڵاتییه‌كی ئه‌ڵمانی له‌لایه‌ن چه‌ند چه‌كدارێكی نه‌ناسراوه‌و له‌به‌غدای پایته‌ختی عێراق رفێندرا.
عه‌لی به‌یاتی،ئه‌ندامی كۆمسیۆنی مافه‌كانی مرۆڤ ئه‌مڕۆ سێشه‌ممه رایگه‌یاند: هاووڵاتییه‌كی ئه‌ڵمانی له‌لایه‌ن چه‌ند چه‌كدارێكی نه‌ناسراوه‌و له‌به‌غدای پایته‌ختی عێراق رفێندراوه.
به‌یاتی له راگه‌یه‌نراوێكدا گوتی: هاووڵاتییه ئه‌ڵمانییه‌كه ناو( هێلا لویس) ه و به‌ڕێوه‌به‌ری به‌شی رۆشنبیرییه له په‌یمانگای گوته‌ی ئه‌ڵمانی له عێراق،كه‌تایبه‌ته به ئه‌نجامدانی چالاكی هونه‌ری.
هه‌روه‌ها به‌یاتی روونيشیكردهوه كه ئه‌و هاووڵاتییه ئه‌ڵمانییه، له كاتژمێر 8ی ئێواره له‌نزیك ماڵی رۆشنبیری، له شه‌قامی ئه‌بو نه‌واس، له‌لایه‌ن چه‌ند چه‌كدارێكی نه‌ناسراوه‌و رفێندراوه.
وه‌رگێڕان و داڕشتنه‌وه‌ی / رزگار
ژێده‌ر / میدیای عێراق
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.