Erbil 38°C پێنجشەممە 23 کانوونی دووەم 08:16

ئه‌مڕۆ مسته‌فا کازمی سه‌ردانی ئێران ده‌کات

له‌گه‌ڵ خامه‌نه‌یی كۆده‌بێته‌وه‌
کوردستان TV
100%

مسته‌فا كازمی، سه‌رۆك وه‌زیرانی عێراق، ئه‌مڕۆ سێشه‌ممه‌ له‌یه‌كه‌م سه‌ردانیدا بۆ ده‌ره‌وه‌ی وڵات،سه‌ردانی كۆماری ئیسلامی ئێران ده‌كات.

ئاژانسی هه‌واڵی ئیسنا-ی ئێران بڵاویكردۆته‌وه‌ كه‌ وێڕای به‌رژه‌وه‌ندییه‌كانی نێوان تاران و به‌غدا،سه‌ردانه‌كه‌ ڕۆڵێكی گرنگ له‌ پته‌وكردنی په‌یوه‌ندییه‌كان ده‌بینێ،به‌تایبه‌تی له‌سه‌ر ئاستی باڵاو بڕیاره‌ ستراتیژییه‌كان.

هه‌روه‌ها ئیسنا ده‌ڵێت: له‌سه‌ردانه‌كه‌دا مسته‌فا كازمی، سه‌رۆك وه‌زیرانی عێراق، له‌گه‌ڵ عه‌لی خامه‌نه‌یی، رابه‌ری شۆڕشی ئیسلامی ئێران كۆده‌بێته‌وه‌.

66

شایانی باسه‌ وابڕیاربوو دوێنێ دووشه‌ممه‌، كازمی سه‌ردانی سعوودیه‌ بكات ،به‌ڵام له‌به‌ر ئه‌وه‌ی شای سعوودیه‌ له‌نه‌خۆشانه‌ بوو، سه‌ردانه‌كه‌ دواخرا.

له‌باره‌ی دواخستنی سه‌ردانه‌كه‌ش ،ئه‌میر فه‌یسه‌ڵ كوڕی فه‌رحان كوڕی عه‌بدولڵا، وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی سعوودیه‌ رایگه‌یاند: ئه‌و سه‌ردانه‌مان بۆ كاتێكی دیكه‌ دواخست، تا شای سعودییه‌ له‌ نه‌خۆشخانه‌ ده‌رده‌چێت . 

وه‌رگێڕان و داڕشتنه‌وه‌ی / رزگار

ئێران

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.