Erbil 38°C پێنجشەممە 23 کانوونی دووەم 08:17

بایدن فه‌رمووده‌یه‌کی پێغه‌مبه‌ر موحه‌ممه‌د (د.خ) بۆ هه‌ڵمه‌تی هه‌ڵبژاردنه‌کانی سه‌رۆکایه‌تی ئه‌مریکا به‌کار ده‌هێنێ

داوای یارمه‌تی له‌ موسڵمانان ده‌كات
کوردستان TV
100%

جۆ بایدن، كاندیدی دیموكراته‌كان بۆ سه‌رۆكایه‌تی هه‌ڵبژاردنه‌كانی ئه‌مریكا،داوا له‌ موسڵمانان ده‌كات یارمه‌تی بده‌ن بۆ به‌زاندنی دۆناڵد تره‌مپ.

بایدن له‌ كۆنگره‌یه‌كی هه‌ڵبژاردنی ڤیدیۆییدا، داوای له‌یه‌ك میلۆن ده‌نگده‌ری ئه‌مریكی موسڵمان كرد ، یارمه‌تی بده‌ن و گوتی: له‌ رۆژی یه‌كه‌می بوونم به‌ سه‌رۆكی ئه‌مریكا، قه‌ده‌غه‌ی هاتنی موسڵمانان بۆ نێو وڵاته‌كه‌ هه‌ڵده‌گرم.

هه‌روه‌ها بایدن فه‌رمووده‌یه‌كی پێغه‌مبه‌ر موحه‌ممه‌د ،درودی خوای له‌سه‌ر بێت، هێنایه‌وه‌ كه‌ فه‌رموویه‌تی"من رأى منكم منكرا فليغيره بيده، فإن لم يستطع فبلسانه، فإن لم يستطع فبقلبه، وذلك أضعف الإيمان" واته‌ : هه‌ر كه‌سێك له‌ ئێوه‌ خراپه‌یه‌كی بینی ئه‌وا با به‌ ده‌ست بیگۆڕێ, ئه‌گه‌ر نه‌یتوانی با به‌ زمان بیگۆڕێ, ئه‌گه‌ر هه‌ر نه‌شی توانی، با به‌ دڵ پێی ناخۆش بێت، كه‌ ئه‌وه‌ لاوازترینی ئیمانه‌.

شایانی باسه‌ هه‌ڵبژاردنه‌كانی سه‌رۆكایه‌تی ئه‌مریكا له‌ 3-11-2020 به‌رێوه‌ده‌چێت.

وه‌رگێران و دارشتنه‌وه‌ی / رزگار

سپۆتنیك

جیهان

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.