مسته‌فا كازمی، سه‌رۆكوه‌زیرانی عێراق، گه‌یشته تاران پایته‌ختی ئێران و بڕیاره زنجیره‌یه‌ك دیدار و كۆبوونه‌وه له‌گه‌ڵ گه‌وره به‌رپرسانی ئه‌و وڵاته ئه‌نجامبدات.
نووسینگه‌ی سه‌رۆكوه‌زیرانی عێراق له راگه‌یه‌نراوێكدا، بڵاویكرده‌وه كه مسته‌فا كازمی گه‌یشتووه‌ته تاران.
هاوكات میدیاكانی عێراق و ئێران بڵاویانكرده‌وه، كازمی دوای گه‌یشتنی بۆ فڕۆكه‌خانه‌ی میهرئاباد له تاران له لایه‌ن وه‌زیری وزه‌ی ئێران، ره‌زا ئه‌رده‌كانیانه‌وه پێشوازیی لێكراوه.
ئاماژه‌یان به‌وه‌یشداوه، دوای ته‌واوبوونی رێوره‌سمی پێشوازییكردن له مسته‌فا كازمی له‌لایه‌ن سه‌ركۆماری ئێران، حه‌سه‌ن روحانی-یه‌وه، كۆبوونه‌وه‌كانی نێوان شاندی هه‌ردوو وڵات ده‌ستپێده‌كه‌ن.
میدیاكان ئه‌وه‌شیان بڵاوكردووه‌ته‌وه، مسته‌فا كازمی به جیا له‌گه‌ڵ حه‌سه‌ن روحانی و رابه‌ری كۆماری ئیسلامی ئێران، عه‌لی خامنه‌یی كۆده‌بێته‌وه.
به‌یانی ئه‌مڕۆ سێشه‌ممه سه‌رۆكوه‌زیرانی عێراق، مسته‌فا كازمی به‌سه‌رۆكایه‌تی شاندێكی باڵا له به‌غداوه به‌ره‌و ئێران به‌رێكه‌وتبوو.
هه‌ریه‌ك له وه‌زیرانی ده‌ره‌وه، نه‌وت، كاره‌با، دارایی، به‌رگریی، ته‌ندروستیی و راوێژكاری ئاسایشی نیشتمانی عێراق یاوه‌ریی كازمی ده‌كه‌ن له سه‌ردانه‌كه‌ی بۆ ئێران.
ژێده‌ر / AA
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.