Erbil 38°C یەکشەممە 29 ئەیلوول 22:26

مەسرور بارزانی: هەرچی لە تواناماندا بێت بۆ خزمەتکردنی شاری زاخۆ دەیکەین

سەرۆکی حکومەت بەرپرسانی ئیداری ڕاسپارد بەبێ هیچ جیاوازیی، خزمەتی هاووڵاتییان بکەن
کوردستان TV
#7
100%


سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان سەردانی شاری زاخۆ دەکات و لە گەڵ بەرپرسانی ئیداری و کەسایەتییەکانی شارەکە کۆدەبێتەوە.

ئەمڕۆ سێشەممە 2020/7/21 مەسرور بارزانی سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان سەردانی شاری زاخۆی کرد و لە باڵاخانەی قایمقامیەتی زاخۆ، لە گەڵ بەرپرسانی ئیداری دەڤەرەکە کۆبووەوە .

لە کۆبوونەکەدا سەرۆکی حکومەت ئاماژەی بە گرنگیی و رۆڵی مێژوویی و شۆڕشگێڕانەی شاری زاخۆ و سنوورەکە بە گشتی و قوربانیدانەکانی کرد لە بزووتنەوەی رزگاریخوازی گەلی کوردستان.

مەسرور بارزانی سەرۆکی حکومەت رایگه‌یاند: شاری زاخۆ هاوشان لەگەڵ ناوچە و دەڤەرەکانی دیکەی کوردستان، شایستەی خزمەتکردنی زیاترە و هەرچی لە تواناماندا بێت دەیکەین بۆ خزمەتکردنی ئەم دەڤەرە.

سەرۆکی حکومەت بەرپرسانی ئیداری دەڤەرەکەی ڕاسپارد کە بە بێ هیچ جیاوازییەک، خزمەتی هاووڵاتییان بکەن و داخوازیی و سەرنج و تێبینی و گازاندەکانی هاووڵاتییان بە سینگێکی فراوانەوە وەربگرن.

پاشان سەرۆکی حکومەت لە گەڵ کەسایەتییەکانی شاری زاخۆ  و کەسوکاری شەهیدانی دەڤەرە کۆبووەوە و ئاماژەی بە کارنامە و پلانەکانی حکومەت کرد بۆ خزمەتکردنی ناوچە و دەڤەرە جیاوازەکانی هەرێمی کوردستان  و بەهێزکردنی ژێرخانی ئابووری و هەمەجۆرکردنی سەرچاوەکانی داهات و ئەنجامدانی چاکسازیی هەمەلایەنی کارگێڕی و ئابووریی.

سەرۆکی حکومەت جەختی لەوە کردەوە کە یەکێک لە کارە لە پێشینەکانی حکومەتی هەرێم ، گرنگیدانە بە کەرتەکانی کشتوکاڵ و پیشەسازی و پشتگیریکردنی جووتیارانی هەرێمی کوردستان و بەرووبوومی ناوخۆییە بە شێوەیەک کە کۆمەڵگەی کوردستان لە بەکارهێنەرەوە ببێتە بەرهەمهێنەر.

سەرۆکی حکومەت بڕیاری ئەنجامدانی چەندین پڕۆژەی خزمەتگوزاریی لە سنووری قەزای زاخۆ ڕاگەیاند کە بە پێی توانا داراییەکانی حکومەتی هەرێم بەم نزیکانە دەست بە جێبەجێ کردنیان دەکرێت، گوتیشی کار دەکەین بۆ ئەوەی هەنگاوەکانی کردنی زاخۆ بە ئیدارەیەکی سەربەخۆ خێراتر بکەین .

 

كوردستان TV

کوردستان

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.