سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان لە زاخۆ پێشوازی لە خاتوو مریەم عەلی خێزانی شەهید و دایکی سێ شەهید دەکات.
ئەمڕۆ سێشەممە 2020/7/21 مەسرور بارزانی سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان، لە شاری زاخۆ پێشوازی لە خاتوو مریەم عەلی عوسمان کرد کە خێزانی شەهید ئەحمەد مەلا گولی و دایکی سێ شەهیدە بە ناوەکانی ( مراد ، سامی ، نەزیر ) ، هەروەها نەوەیەکیشی شەهیدە بە ناوی ( شەعبان خەلیل عەلی ).
سەرۆکی حکومەت لە رەوشی تەندروستی و گوزەرانی بنەماڵەکەیانی پرسی و ئاماژەی بەوەدا کە ئەرکێکی سەرەکیمان خزمەتکردنی کەسوکاری سەربەزری شەهیدانە و هەرچی لە تواناماندا بێت دەیکەین بۆ خزمەتکردنیان، چونکە ئەو دهسكهوتانهی هەمانە بەرهەمی قوربانیدان و خوێنی شەهیدەکانمانە .
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.