Erbil 38°C یەکشەممە 29 ئەیلوول 22:27

بەڤیدیۆ.. سووتانی ژمارەیەک خانووی مێرگەڕەش بەهۆی تۆپبارانی تورکیا

بەهۆی شەڕی نێوان پەکەکە و سوپای تورکیا
کوردستان TV
#7
100%


بەهۆی شەڕی نێوان پەکەکە و سوپای تورکیا، بەیانی ئەمڕۆ گوندی مێرگەڕەش له‌لایه‌ن تۆپخانه‌كانی سوپای توركیا تۆپباران کرا و لە ئەنجامدا رەز و باغ و بەشێکی خانووی هاووڵاتییانی گوندەکە سووتا.

په‌یامنێری كوردستان تیڤی رایگه‌یاند: لەئەنجامی شەڕی نێوان پەکەکە و سوپای تورکیا و تۆپبارانکرنی ناوچەکە ئاگر لەگوندی مێرگەڕەشی دەڤەری سیدەکان کەوتوتەوە و بەھۆیەوە خانوو ماڵی ھاووڵاتیان و ڕەز و باخ و پاوانی گوندەکە سووتا و ئێستاش ھاووڵاتیان له‌ هه‌وڵی كۆنترۆڵكردنی ئاگرەکەدان.

ھاووڵاتیانی ئەو گوندە بەکوردستان تیڤی یان ڕاگەیاند شەوی ڕابردوو ھەلی کۆپتەرە جەنگیەکان سنوری گوندەکەیان بۆردومان کرد، هه‌روه‌ها بەدۆشکەش تەقە لە گوندەکە کراوە و بەیانی ئەمڕۆش تۆپخانەکان بەچڕی گوندەکەیان تۆپباران کرد و بەھۆیەوە ئاگر بەربۆتە پوش و پاوان و ڕەزو باغی گوندەکە.

ھاووڵاتیان ئاماژەیان بەوەشکرد، وێڕای سوتانی پاوان و ڕەزو باغ و خانوو ماڵیان چەندان پورە ھەنگیش لەنێو ئاگرەکەدا سوتاون.
 
لای خۆشیەوە ئیحسان چەلەبی بەڕێوەبەری شارۆوچکەی سیدەکان راگه‌یاند: بۆردومان و تۆپبارانەکە جگە لەزیانی ماددی و سوتانی گوندەکە ھیچ زیانی گیانی بەدواوە نەبووە، سوپای تورکیا بەردەوام بەھۆی شەڕو پێکدادانەکانیان لەگەڵ پەکەکە، گوند و ئاوایەکانی ناوچەکە بۆردومان ده‌كات.

بەپێی زانیاریەکانی کوردستان تیڤی شەوی رابردوو گەریلاکانی پەکەکە لەگەروی زراران و لە نزیک گوندو ئاوایەکانی ئەو ناوچەیە تەقەیان لە یەکێک لە سەربازگەکانی سوپای تورکیا کردووە، لە وەڵامیشدا تورکیا شەوی رابردوو بەیانی ئەمڕۆش بە چڕی بۆردومان و تۆپبارانی گوندە کەیان کردووە.

 

كوردستان TV

کوردستان

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.