Erbil 38°C شەممە 21 ئەیلوول 06:07

لەسنووری 10 قایمقامیەتی پارێزگای هەولێر 103 شوێن داخراون

بەهۆی پابەند نەبوونیان بەرێنماییە تەندروستییەکان
کوردستان TV
100%


ژووری ئۆپەراسیۆنی پارێزگای هەولێر رایگه‌یاند: بەهۆی پابەند نەبوونیان بەرێنماییە تەندروستییەکان (103) شوێن لەماوەی هەفتەیک داخران.

ڕاگەیندراوێک لە ژووری ئۆپەراسیۆنی پارێزگای هەولێرەوە

دوای بەدواداچوون و پشکنین بۆ شوێنەکانیان و بەهۆی پابەند نەبوونیان بەرێنماییە تەندروستییەکان و ڕێکارەکانی خۆپارێزی لە کۆرۆنا، لەلایەن لێژنەکانی چاودێری و تەندروستی لەسنووری هەر (10) قایمقامیەتەکەی پارێزگای هەولێر، (103) شوێن لەماوەی هەفتەیک داخران.

داواکارین لە سەرجەم هاوڵاتییان و کاسبکارانی سنووری پارێزگای هەولێر، لە پێناو پارێزگاریکردن لە تەندروستی گشتی پابەندی ڕینماییە تەندروستییەکانبن و بەپێی رێکارەکانی خۆپارێزی لە کۆرۆنا (دەمامک) ببەستن، تاوەکو بەهەموولایەک سەلامەتی و ئاسایشی تەندروستی شارەکەمان ببپارێزین.

 

كوردستان TV

ئابووری

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.