Erbil 38°C پێنجشەممە 23 کانوونی دووەم 05:21

هاتوچۆی نێوان پارێزگاکانی هه‌رێم و عێراق وه‌کو خۆی ده‌مێنێته‌وه‌

لیژنه‌ی به‌رنگاربوونه‌وه‌ی كۆرۆنا چه‌ند بریارێكی نوێ ده‌ركرد
کوردستان TV
#7
100%


ئەمڕۆ سێشەممە 21ی 7ی 2020 لیژنەی باڵای ڕووبەڕووبوونەوەی ڤایرۆسی کۆرۆنا، له‌ شاری هه‌ولێر كۆبووه‌وه‌، له‌ كۆنگره‌یه‌كی رۆژنامه‌وانیدا وه‌زیری ناوخۆ رایگه‌یاند: هاتوچۆی نێوان پارێزگاكانی نێوان هه‌رێم و عێراق وه‌كو خۆی ده‌مێنێته‌وه‌

كۆبوونه‌وه‌كه‌ به‌ سه‌رپه‌رشتیی وه‌زیری ناوخۆ و ئاماده‌بوونی وه‌زیری ته‌ندروستی و وه‌زیرانی دیكه‌ی حكوومه‌تی هه‌رێمی كوردستان و پارێزگاران و سه‌رپه‌رشتیارانی ئیداره‌ سه‌ربه‌خۆكان سه‌رپه‌ره‌شتی فرۆكه‌خانه‌كان به‌رێوه‌چوو.

له‌ كۆنگره‌یه‌كی رۆژنامه‌وانیدا رێبەر ئەحمەد وه‌زیری ناوخۆ رایگه‌یاند: هه‌موو ده‌سه‌ڵاته‌كان دراونه‌ته‌ پارێزگاكان، بۆ كارئاسانی هاووڵاتیان، ئاڵوگۆڕی بازرگانی زیاتر ده‌كرێت، به‌ تایبه‌تی له‌ رووی په‌له‌وه‌ری و كشتوكاڵی.

وه‌زیری ناوخۆ گوتی: رێگه‌ ده‌درێت شوفێره‌ بارهه‌ڵگره‌كان له‌ خاڵه‌ سنووره‌كانی هه‌رێم بێنه‌ ژووره‌وه‌ سه‌ردانی خوارووی عێراقیش بكه‌ن، به‌ڵام ده‌بێت پشكینینی كۆرۆنایان بۆ بكرێت، ئه‌گه‌ر پۆزه‌تیڤ بوو رێگه‌ نادرێن.

وه‌زیری ناوخۆ رایگه‌یاند: بۆ هاتووچۆكردنی نێوان پارێزگاكانی هەرێم، بەتایبەتیش هاتووچۆ لەنێوان هەردوو پارێزگای هەولێرو سلێمانی، دەسەڵاتی تەواومان داوەتە ئیدارەی هەردوو پارێزگا كە ئاسانكاری پێویست بگرنەبەر، لەمەودواش هاتووچۆكردن بە رێگەپێدانی ئەلیكترۆنی دەبێت، كە دەسەڵاتەكەی دراوەتە هەردوو پارێزگاره‌كان.

سەبارەت بە گەشتی فڕۆکەخانەکانی هه‌رێمی كوردستان وەزیری ناوخۆ داوایکرد تاوەکو 1ی ئاب فڕۆکەخانەکان ئامادەکاری بکەن بۆ پێشوازیکردن لە گەشتیارانی ناوخۆیی و بیانی و رێکارەکانیش بۆ دوای ئەو وادەیە دیاریدەکرێن.

وه‌زیری ناوخۆ گوتیشی: ناكرێت ئاسانكاری هاتووچۆی نێوان شاره‌كان بكرێت له‌به‌ر ئه‌وه‌ی له‌ ئێستادا ڤایرۆسی كۆرۆنا ته‌شه‌نه‌ی كردووه‌.

له‌ كۆبوونه‌وه‌ی لیژنەی باڵای ڕووبەڕووبوونەوەی ڤایرۆسی کۆرۆنا، باس له‌وه‌ كراوه‌ كه‌ هاووڵاتیانی بیانی چۆن گه‌شت بكه‌ن بۆ نێو هه‌رێمی كوردستان بۆ ئه‌م مه‌به‌سته‌ش پلان دانراوه‌.

سه‌باره‌ت به‌ كردنه‌وه‌ی مزگه‌وت و هۆڵه‌ گشتیه‌كان و هۆڵی وه‌رزشی، كه‌ خه‌ڵك لێ كۆده‌بێته‌وه‌، وه‌زیری ناوخۆ گوتی: تاوه‌كو ئێستا وه‌كو خۆی ده‌مێنێته‌وه‌، هه‌ندێك ئاسانكاری ده‌كرێت بۆ كردنه‌وه‌ی مزگه‌وته‌كان وه‌زاره‌تی ئه‌وقاف رێنمایی پێ ده‌رده‌كات، ده‌بێت هاووڵاتیانیش پابه‌ندی رێنماییه‌ ته‌ندروستییه‌كان بن.

سه‌باره‌ت به‌رێوه‌چوونی مه‌راسیمی جه‌ژنی قوربانیش وه‌زیری ناوخۆ گوتی: جه‌ژنی قوربان هیچ رێوره‌سمێكی بۆ ناكرێت كه‌ ئێوه‌ ئاگادارن وڵاتی سعودیه‌ مه‌راسمی حه‌جیش بۆ هه‌موو موسڵمانی جیهان قه‌ده‌غه‌ كردووه‌، ناكرێت ئێمه‌ش لێره‌وه‌، رێوره‌سمی سه‌رقه‌بران و پرسه‌گیران دابنێن، پێویست ناكات ئه‌مانه‌ هه‌بن.

كوردستان TV

کوردستان

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.