دوای 17 ساڵ بۆ یەکەمجار شیعە و سونە لەیەک ڕۆژدا جەژن دەکەن، مەرجەعی باڵای شیعەکان له عێراق رایگه‌یاند: رۆژی ھەینی 31ی تەموز یەکەم رۆژی جەژنی قوربانە.
ئه‌مرۆ سێ شه‌ممه نووسینگه‌ی عه‌لی سیستانی مەرجەعی باڵای شیعەکانی عێراق بڵاویكرده‌وه، سبه‌ی چوارشه‌ممه یه‌كه‌م مانگی زیلحجه ده‌بێت.
بەم بڕیارەش دوای 17 ساڵ بۆ یەکەمجار شیعە و سونە لەیەک ڕۆژدا جەژن دەکەن.
لیژنه‌ی باڵای بینینی مانگ له سعودیه رایگه‌یاند: ڕۆژی هه‌ینی 31 ی ته‌مموزی 2020 یه‌كه‌م رۆژی جه‌ژنی قوربانی پیرۆزه.
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.