پۆلیسی هەولێر رایگهیاند: دوو ئافرهت له پاڵ سواڵكردن ههستاون به ئهنجامی دزی كردن، توانرا كهمتر له كاتژمێرێك دهستگیر بكرێن.
له راگهیهندراوێكی پۆلیسی پارێزگای هەولێر هاتووه، پاش ئاگاداركردنەوەی هێزەكانی پۆلیسی پارێزگای هەولێر لە بوونی حاڵەتێكی سواڵ و دزیكردن لە ماڵان.
دەستبەجێ تیمێكی لێكۆڵینەوە پێكهێنرا و توانرا دوای كەمتر لە كاتژمێرێك دوو ئافرەت بە ناوەكانی (د.ت.خ) و (ك.ع.ع) كە لە پاڵ سواڵكردن هەڵدەستان بە ئەنجامدانی تاوانی دزی کردن، بەپێی ماددە (446) لە یاسای سزادان، بەندكران و درانە دادگا.
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.