Erbil 38°C یەکشەممە 22 ئەیلوول 05:04

باره‌گای بارزانی سه‌ره‌خۆشی له‌ خانه‌واده‌ی مام ره‌سوڵ سارمه‌ هێرۆیی ده‌کات

که‌سایه‌تی دیاری قه‌ڵادزێ و پشده‌ر
کوردستان TV
100%


بارەگای بارزانی پرسه‌نامه‌یه‌كی سه‌ره‌خۆشی ئاراسته‌ی خانه‌واده‌ی مام ره‌سوڵ سارمه‌ هێرۆیی كرد، ئه‌مه‌ ده‌قه‌كه‌یه‌تی:

به‌ناوی خودای به‌خشنده‌ و میهره‌بان

به‌ڕێزان، خانه‌واده‌ی مام ره‌سوڵ سارمه‌ هێرۆیی

به‌داخێکی زۆره‌وه‌ هه‌واڵی کۆچی دوایی که‌سایه‌تی دیاری قه‌ڵادزێ و پشده‌ر(مام ره‌سوڵ سارمه‌ هێرۆیی)مان پێشگه‌یشت.

سه‌ره‌خۆشی له‌ خانه‌واده‌ به‌ڕێزه‌که‌تان ده‌که‌ین، خۆمان به‌هاوبه‌شی خه‌می ئێوه‌ و خزم و دۆستانتان ده‌زانین.

له‌خودای گه‌وره‌ داواکارین خوالێخۆشبوو به‌ر ره‌حمه‌تی خۆی بخات و به‌ به‌هه‌شتی به‌رین شاد بکات و دڵنه‌وایی و ئارامی به‌ هه‌موو لایه‌ک ببه‌خشێت.

انا للە وانا الیە راجعون
بارەگای بارزانی
21ـی7ـی2020

كوردستان TV

هه‌واڵ و چالاكییه‌كانی پ.د.ك

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.