وەزارەتى کشتوکاڵ و سەرچاوەکانى ئاوى حکومەتى هەرێم رایگهیاند: وەزارەت پابەندە بە بڕیارەکانى قەدەغەکردنى هاووردەکردنى مریشکى تەواوى سەربڕاو(بەستوو)، بە مەبەستى پاڵپشتى کردن و پاراستنى بەرهەمى ناوخۆ.
بە پێى نووسراوى سەرۆکایەتى ئەنجومەنى ژمارە (٩٤١٥ لە ٧/١١/٢٠١٩) و پەراوێزى وەزیرى کشتوکاڵ و سەرچاوەکانى ئاو لە حکومەتى هەرێمى کوردستان، کارى پێویست ئەنجام دراوە بە قەدەغەکردنى هاوردەکردنى مریشکى تەواوى سەربڕاو( بەستوو)، مریشکى زیندوو و هێلکەى خواردن، بۆیە ئێمە لە وەزارەتى کشتوکاڵى و سەرچاوەکانى ئاو لە حکومەتى هەرێمى کوردستان دووپات دەکەینەوە کە وەزارەت پابەندە بە بڕیارەکانى قەدەغەکردنى هاووردەکردنى مریشکى تەواوى سەربڕاو(بەستوو) ، مریشکى زیندوو و هێلکەى خواردن، وە هیچ مۆڵەتێک یاخود ڕەزامەندیەک لە وەزارەتمان نەدراوە بۆ هاووردەکردنى ئەو بەروبومانەى لەسەرەوە ئاماژەى پێکراوە لە ڕۆژى ئاگادارکردنەوەى وەزارەتمان بە بڕیارى قەدەغەى هاوردەکردن.
وەزارەتمان ڕەزامەندى ڕێگەپێدان دەدات بە هێنانى پارچەکان و دروستکراوەکانى مریشک پاڵپشت بە نووسراوەکانى وەزارەتى کشتوکاڵى حکومەتى فیدراڵى کە ئەم نووسراوانە لە لایەن نوێنەرایەتى حکومەتى هەرێم بەدەستمان دەگات و ئەو نووسراوانە لەلاى ئەوان دەنێردرێت بۆ ئەنجومەنى وەزیرانى حکومەتى هەرێم و دواتر بۆ وەزارەتمان.
ئێمە جەخت دەکەینەوە کە پابەندی تەواومان هەیە بە قەدەغەکردنى هاووردەکردنى مریشکى تەواوى سەربڕاو ( بەستوو)، مریشکى زیندوو و هێلکەى خواردن بە مەبەستى پاڵپشتى کردن و پاراستنى بەرهەمى ناوخۆ.
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.