Erbil 38°C یەکشەممە 29 ئەیلوول 20:27

له‌ به‌نداوی سه‌روچاوه‌ پیاوێک درایه‌ به‌ر ده‌ستڕێژی گولـله‌ و کوژرا

شوێنەواری 6 فیشەک بەجەستەیەوە بووه‌
کوردستان TV
100%

بەڕێوەبەرایەتی پۆلیسی ڕاپەڕین له‌ ڕاگه‌ێندراوێكدا ڕایگه‌یاند: کاتژمێر ٧:٤٠ خولەکی ئێوارەی ئەمڕۆ دوای ئەوەی هێزەکانمان لە بنکەی پۆلیسی بێتواتە ئاگادارکرانەوە بە بوونی ڕوداوێکی تەقەکردن لە شارۆچکەی سەروچاوەی سەربە ناحیەی بێتواتەى سەربە قەزای ڕانیە لە سەیرانگای بەنداوی سەروچاوە دەرکەوت کە کەسێک بە چەکی جۆری دەمانچە تەقەی لێکراوە و بەوهۆیەوە گیانی لەدەستداوە.

ڕاشیگه‌یاند: دوای گەیشتنی هێزەکانمان بۆ شوێنی ڕوداوەکە دەرکەوت کە هاوڵاتی (م،ر،ع) تەمەن ٤٩ ساڵ دانیشتوی ناحیەی چوارقوڕنە لە شوێنی ڕوداوەکە لە سەیرانگای بەنداوی سەروچاوە شوێنەواری شوێنەواری ٦ فیشەک بەجەستەیەوە هەیە و لە شوێنی ڕوودوداوەکەش چەند قەوانێکی چەکی جۆری دەمانچە وەک بەڵگەی تاوان بەدەست هات.

ئاماژه‌ی به‌وه‌ش كردووه‌ تەرمی ناوبراو دوای ئەنجامدانی پشکنینی توێکاری لە پزیشکی دادوەری ڕانیە ڕادەستی کەسوکاری کرایەوە و پەڕاوی لێکۆڵینەوەش بۆ ڕووداوەکە کرایەوە و لەسەر ڕووداوەکە کەسێک دەستگیر کراوە و بە بڕیاری دادوەر بەپێی مادەی ٤٠٦ لە یاسای سزادانی عێراقی ڕاگیراوە و لێکۆڵینەوە بۆ مەبەستی زانینی هۆکاری ڕاستەقینەی ڕووداوەکە بەردەوامە.

به‌ پێی زانیارییه‌كانی كوردستان تیڤیش ڕووداوه‌كه‌ به‌هۆی كێشه‌یه‌كی كۆنی كۆمه‌ڵایه‌تی ڕوویداوه‌ و كوژراوه‌كه ش‌ شۆفێری ئۆتۆمبیلی فریاكه‌وتن ( ئه‌مبولانس) بووه‌‌.

کوردستان

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.