Erbil 38°C پێنجشەممە 23 کانوونی دووەم 02:23

له‌که‌رکووک دوو حاڵه‌تی منداڵبوون تۆمارکران که‌ دایکه‌کان هه‌ڵگری ڤایرۆسی کۆرۆنان

كۆرپه‌كان هیچ نیشانه‌یه‌كی ڤایرۆسی كۆرۆنایان تێدا ده‌رنه‌كه‌وتووه‌
کوردستان TV
#7
100%

فه‌رمانگه‌ی ته‌ندروستی كه‌ركووك رایگه‌یاند، كۆرپه‌كان هیچ نیشانه‌یه‌كی ڤایرۆسی كۆرۆنایان تێدا ده‌رنه‌كه‌وتووه‌ .

دوێنێ له‌نه‌خۆشخانه‌ی گشتیی كه‌ركووك دوو حاڵه‌تی منداڵبوون تۆماركران كه‌ دایكه‌كان هه‌ڵگری ڤایرۆسی كۆرۆنان و له‌نه‌خۆشخانه‌ی گشتیی شاره‌كه‌ له‌ژێر چاره‌سه‌ری پزیشكیدا بوون.

دوو حاڵه‌ته‌كه‌ی منداڵبوون رۆژی سێ شه‌ممه‌ تۆماركراون، حاڵه‌تی یه‌كه‌م ژنێكی ته‌مه‌ن ٢٩ ساڵانه‌، منداڵه‌كه‌ی كه‌ كچه‌، له‌رێگه‌ی نه‌شته‌رگه‌رییه‌وه‌ له‌دایكبووه‌.

حاڵه‌تی دووه‌م ژنه‌كه‌ ته‌مه‌نی ٣٨ ساڵانه‌ و منداڵه‌كه‌ی به‌ئاسایی له‌دایكبووه‌، كه‌ به‌ هه‌مان شێوه‌ی حاڵه‌تی یه‌كه‌م كچه‌.

له‌مباره‌یه‌وه‌ سامان یابه‌، كارمه‌ند له‌ به‌شی راگه‌یاندنی فه‌رمانگه‌ی ته‌ندروستیی كه‌ركووك، به‌ئاژانسی ئانادۆڵوی رایگه‌یاندووه‌، دۆخی هه‌ردوو كۆرپه‌كان و دایكه‌كان جێگیره‌ و ته‌ندروستییان باشه‌.

یابه‌ ئاشكراشیكرد، كۆرپه‌كان هیچ نیشانه‌یه‌كی ڤایرۆسی كۆرۆنایان تێدا ده‌رنه‌كه‌وتووه‌.

کوردستان

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.