Erbil 38°C یەکشەممە 22 ئەیلوول 09:28

کتێبی "دیرۆکا رۆژنامەڤانیێ ل ئاکرێ" بڵاو کرایه‌وه‌

باسی مێژووی رۆژنامەڤانیی ئاكرێ دەكات
کوردستان TV
100%

 نووسەر و رۆژنامەنووس زێرەڤان تەمۆ بەرهەمێكێ نوێی بەناوی "دیرۆكا رۆژنامەڤانیێ ل ئاكرێ لە ساڵی 1950 بۆ 2020" چاپ و بڵاو كرده‌وه‌.
 
نووسەرو رۆژنامەنووس زێرەڤان تەمۆ لە لێدوانێكدا بە زاری كرمانجی راگەیاند:" پەرتووكی "دیرۆكا رۆژنامەڤانیێ ل ئاكرێ" دوای چاپكردنی لە چاپخانەی جەنگەڵ لە تاران بڵاوكرایەوە و پەرتووكەكە باس لە مێژووی رۆژنامەڤانی ل ئاكرێ دەكات لەنێوان ساڵی 1950 بۆ 2020.
گوتیشی :"پەرتووكە باسی مێژووی رۆژنامەڤانیی ئاكرێ دەكات، وێنەی یەكەم بڵاوكراوەی رۆژنامەڤانی لە ئاكرێ تێدایە كە لە ساڵی 1950 لەسەر دەستی نووسەر و رۆژنامەنووس شاكر فەتاح بەناوی "ئاكرێ" بڵاوكرایەوە.
ئەو نووسەرە ئاماژەی بەوەشكرد:" وەك نووسەر و رۆژنامەنووسێك ویستوومە كە مێژووی رۆژنامەگەری لە ئاكرێ بە خوێنەران ئاشنا بكەم "بەهۆی ئەوەی رۆژنامەگەری لە ئاكرێ دەستكەوتی گرنگ و سەرنجڕاكێشی هەبووە یەكەم رۆژنامە لەسەر ئاستی بادینان لە ئاكرێ دەرچووە بۆیە ئاكرێ پێشەنگە".
تەمۆ، ئەوەشی خستەڕوو: لە ساڵی 2017 وە دەستم بە كۆكردنەوە و نووسینی ئەم پەرتووكە كردووە و توانیومە لە دەرگای زۆر كەس بدەم بۆ كۆكردنەوە و بە دیكیۆمێنتكردنی ئەو بابەتانە تاوەكو لە پەرتووكێكدا كۆیان بكەمەوە و بیخەمە بەردەستی خوێنەران.
شایانی باسه‌  كتێبی "دیرۆكا رۆژنامەڤانیێ ل ئاكرێ لە ساڵی 1950 بۆ 2020"سێیەم بەرهەمی ئەو نووسەرەیە.
 ژێده‌ر: زاری كرمانجی

چاپکراوه‌کان

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.