به گوێره‌ی دوایین ئامار كه ئه‌مڕۆ چوارشه‌ممه بڵاوكراوه‌ته‌وه ،له‌جیهاندا ژماره‌ی تووشبووان به كۆرۆنا 15 ملیۆن كه‌سی تێپه‌ڕاندووه.
پێگه‌ی (Worldometers) كه تایبه‌ته به بڵاوبوونه‌وه‌ی په‌تای كۆرۆنا له‌جیهاندا، بڵاویكردۆته‌وه كه تا كاتژمێر شه‌شی ئه‌م به‌یانییه ژماره‌ی تووشبووان به كۆرۆنا گه‌یشتۆته 15 ملیۆن و 100 هه‌زار حاڵه‌ت.
هه‌روه‌ها پێگه‌كه رایگه‌یاندووه كه تا ئێستا 615 هه‌زار حاڵه‌تی گیان له‌ده‌ستدان به په‌تاكه تۆماركراوه‌و 9 ملیۆن و 116 هه‌زار حاڵه‌تیش چاكبوونه‌ته‌وه.
هاوكات پێگه‌كه تیشكی خستۆته سه‌ر ئه‌وه‌ی كه تا 18ی ئه‌م مانگه، كۆی تووشبووان 14 ملیۆن كه‌س بووه،به‌ڵام له‌ماوه‌ی چوار رۆژدا، یه‌ك ملیۆن حاڵه‌تی دیكه‌ی تووشبوون به ڤایرۆسی كۆرۆنا تۆمار كراوه.
وه‌رگێڕان و داڕشتنه‌وه‌ی / رزگار
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.