Erbil 38°C یەکشەممە 29 ئەیلوول 20:26

پیاوێک له‌بنه‌سڵاوه‌ هاوسه‌ره‌که‌ی خۆی کوشت

پۆلیس توانیان له‌ماوه‌ی كه‌متر له‌ دوو كاتژمێر ده‌ستگیری بكه‌ن
کوردستان TV
#7
100%

له‌بنه‌سڵاوه‌ ئافره‌تێك به‌ناوی (هه‌نا حه‌مید له‌تیف) له‌لایه‌ن مێرده‌كه‌ی به‌ناوی (ك.ح.ج) كوژرا.

پۆلیسی هه‌ولێر رایگه‌یاند: دوای ئاگاداركردنه‌وه‌ی به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی پۆلیسی پارێزگای هه‌ولێر، به‌بوونی ڕووداوێكی كوشتن له‌ قه‌زای ده‌شتی هه‌ولێر له‌ بنه‌سڵاوه‌، ده‌ستبه‌جێ تیمێكی لێكۆڵینه‌وه‌ پێكهێندرا و گه‌یشتنه‌ شوێنی ڕووداو، دوای لێكۆڵینه‌وه‌یه‌كی وورد له‌ ڕووداوه‌كه‌ ده‌ركه‌وت كه‌وا ئافره‌تێك به‌ناوی (هه‌نا حه‌مید له‌تیف) له‌لایه‌ن مێرده‌كه‌ی به‌ناوی (ك.ح.ج) كوژراوه‌.

666

پۆلیسی هه‌ولێر ده‌شڵێت: ھێزه‌كانی پۆلیس توانیان له‌ماوه‌ی كه‌متر له‌ دوو كاتژمێر، تۆمه‌تبار به‌ پێ ی مادده‌(٤۰٥) له‌ یاسای سزادانی عێراقی ده‌ستگیر بكه‌ن.

کوردستان

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.