دوای نۆ ڕۆژ له تۆمارنه‌كردنی هیچ حاڵه‌تێك، كه‌سێكی دیكه له شاره‌دێی قه‌سرێ له سنووری قه‌زای چۆمان تووشی كۆڕۆنا بوو.
د. ئه‌حمه‌د حه‌سه‌ن، به‌ڕێوه‌به‌ری ته‌ندروستی چۆمان به كوردستان تیڤی ڕاگه‌یاند: تووشبووه‌كه كارمه‌ندی بنكه‌ی ته‌ندروستی قه‌سرێیه، تیمه‌كانی پشكنین سه‌ردانی خانه‌واده‌كه‌یان كردووه بۆ ئه‌وه‌ی پشكنین بۆ به‌ركه‌وتووه‌كان بكرێت.
راشیگه‌یاند: له ڕێكه‌وتی 13_7_2020 كۆتا تووشبووی كۆڕۆنا له سنوورمان چاكبووه‌ته‌وه و نێردراوه‌ته‌وه ماڵه‌وه، له نۆ ڕۆژی ڕابردوو هیچ حاڵه‌تێكی پۆزه‌تیڤ تۆمار نه‌كراوه، به‌ڵام ئه‌مڕۆ ئه‌و كه‌سه له بنكه‌ی ته‌ندروستی قه‌سرێ، پشكنینه‌كه‌ی پۆزه‌تیڤ ده‌رچووه.
به‌ڕێوه‌به‌ری ته‌ندروستی چۆمان ڕاشیدهگهیهنێت: به‌رده‌وام تیمه‌كانی ته‌ندروستی خه‌ریكی وه‌رگرتنی سامپڵن له‌و كه‌سانه‌ی كه له‌سه‌ر خواستی خۆیان پشكنین ئه‌نجام ده‌ده‌ن له‌گه‌ڵ به‌ركه‌وتووان، تا ئێستا له سنووره‌كه‌مان هه‌زار و 294 پشكنینی كۆڕۆنا ئه‌نجامدراوه، له سنووری به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی ته‌ندروستی چۆمان تا ئێستا 131 توشبووی كۆڕۆنامان تۆمار كردووه، له‌و ئاماره به‌داخه‌وه دوو تووشبوو گیانیان له‌ده‌ستداوه و 128 تووشبووش چاكبوونه‌ته‌وه و یه‌كێكیش له‌ژێر چاودێری پزیشكی دایه.
كه‌ریم سمكۆ
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.