Erbil 38°C پێنجشەممە 23 کانوونی دووەم 02:25

زانیاری نوێ له‌سه‌ر خه‌لیفه‌که‌ی رێکخراوی تیرۆریستی داعش ئاشکرابوو

له‌كاتی رژێمی پێشووی به‌عسدا، ئه‌فسه‌ر بووه‌ له‌ سوپای عێراق
کوردستان TV
100%

ئاژانسی فرانس پرێس له‌ راپۆرتێكیدا ئاشكرای كردووه‌ ،ئه‌بو ئیبراهیم هاشمی قوره‌یشی، دوای ئه‌وه‌ی له‌شوێنی ئه‌بوبه‌كر به‌غدادی دانراوه‌، ناوی راسته‌قینه‌ی ئه‌میر محه‌مه‌د سه‌عید عه‌بدولره‌حمان مه‌ولایه‌ و چه‌ند نازناوێكی هه‌یه‌ له‌وانه‌: پرۆفیسۆر ، رووخێنه‌ر، حاجی عه‌بدوڵڵا، كه‌ هه‌مووانیش هاوڕان له‌سه‌ر وه‌حیشیگه‌ری ئه‌و پیاوه‌.

له‌مباره‌یه‌وه‌ لگین پیر فیلیۆ، شڕۆڤه‌كار له‌زانكۆی ساینس بو له‌ پارێس ده‌ڵێت: حاجی عه‌بدوڵڵا رۆڵێكی سه‌ره‌كی هه‌بووه‌ له‌قه‌تلو عام كردنی ئێزدییه‌كان له‌عێراق.

هه‌روه‌ها به‌گوێره‌ی سه‌نته‌ری توێژینه‌وه‌ی نه‌هێشتنی توندڕه‌وی، سه‌ركرده‌ تازه‌كه‌ی رێكخراوی تیرۆریستی داعش ،له‌ساڵی 1976 له‌ ته‌له‌عفه‌ر به‌دووری 70 كیلۆمه‌تر له‌شاری موسڵ له‌دایك بووه‌،كۆلیژی زانسته‌ ئیسلامییه‌كانی له‌ زانكۆی موسڵ ته‌واو كردووه‌ و له‌كاتی رژێمی پێشووی به‌عسدا،ئه‌فسه‌ر بووه‌ له‌ سوپای عێراق و دوای ساڵی 2003 په‌یوه‌ندی به‌ رێكخراوی قاعیده‌وه‌ كردووه‌.

دواتر له‌ساڵی 2004 له‌لایه‌ن ئه‌مریكییه‌كانه‌وه‌ ده‌ستگیركراوه‌و ره‌وانه‌ی به‌ندیخانه‌ی بۆكا كراوه‌،هه‌رله‌و به‌ندیخانه‌یه‌ش ئه‌بوبه‌كر به‌غدای ناسیوه‌.

هه‌روه‌ها شڕۆڤه‌كران پێیان وایه‌ له‌ ئێستادا قوره‌یشی ده‌یه‌وێ به‌راوورد به‌ چاخی زێرینی خه‌لافه‌ته‌كه‌ له‌ ساڵی 2014 تا 2019 ، جارێكی خه‌لافه‌ته‌كه‌ زیندوو بكاته‌وه‌و خۆی بسه‌پێنێ.

وه‌رگێڕان و داڕشتنه‌وه‌ی / رزگار

کوردستان

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.