نوێكراوه‌ته‌وه ..
پێشنیوه‌ڕۆی ئه‌مڕۆ، له كوێستانی مهكێی سه‌ر به ناحیه‌ی وه‌رتێ له سنووری قه‌زای رواندز، گابه‌ردێك كه‌وته سه‌ر ئۆتۆمبێلێك و زیانێكی زۆری پێگه‌یاند.
موسڵیح زرار، به‌ڕێوه‌به‌ری ناحیه‌ی وه‌رتێ به كوردستان تیڤی ڕاگه‌یاند: ئه‌م ڕووداوه له كوێستانی مه‌كێ ڕوویداوه، جگه له زیانی ماددی، خۆشبه‌ختانه هیچ زیانێكی گیانی لێ نه‌كه‌وتۆته‌وه.
گووتیشی: ئامێرێكی هه‌ڵكه‌ندن (عه‌فاره) له شوێنێك كاری كردووه، گابه‌ردێك له‌كاتی كاركردن هاتۆته خواره‌وه و ئه‌م ڕووداوه‌ی لێ كه‌وتۆته‌وه و به ئۆتۆمبێلێكی جۆری (پیكاب متسیوبوشی) كه‌وتووه، به‌ڵام خۆشبه‌ختانه ئۆتۆمبێڵه‌كه هیچ كه‌سی تێدا نه‌بووه و زیانی گیانی نییه.
كه‌ریم سمكۆ
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.