دوایین گرژییه‌كانی نێوان واشنتن و په‌كین گه‌یشته ئه‌و راده‌یه‌ی كه مارك ئه‌سپه‌ر،وه‌زیری به‌رگری ئه‌مریكا بڵێت: هێزه‌كانمان بۆ ئه‌گه‌ری رووبه‌رووبوونه‌وه‌ی چین ئاماده ده‌كه‌ین.
رۆژنامه‌ی وۆڵ ستریت ژۆرنال له‌سه‌ر زاری ئه‌سپه‌ر گواستوتییه‌وه‌و ده‌ڵێت: وه‌ك ئاماده‌كارییه‌ك بۆ ئه‌گه‌ری رووبه‌رووبوونه‌وه له‌گه‌ڵ چین، ویلایه‌ته یه‌كگرتوه‌كانی ئه‌مریكا هێزه‌كانی له‌سه‌رجه‌م شوێنه‌كانی ئاسیا ئاماده ده‌كات و بڵاویان ده‌كاته‌وه.
هه‌روه‌ها وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی ئه‌مریكا رایگه‌یاندووه، مانه‌وه‌مان له‌ده‌ریای چینی باشوور به‌رده‌وام ده‌بێت و ره‌وانه‌كردنی كه‌شتییه فڕۆكه هه‌ڵگره‌كانیش بۆ ئه‌نجامدانی مه‌شقه و كه‌س ناتوانێ ئه‌مه بوه‌ستێنێ.
هاوكات ئاژانسی رۆیته‌رز رایگه‌یاندووه ، دوای ئه‌وه‌ی واشنتن داوای له په‌كین كردبوو، كونسولخانه‌كه‌یان له شاری هیوستن دابخات،له‌ئێستادا ده‌سه‌ڵاتدارانی چین بیر له‌وه‌كه‌نه‌وه كونسولخانه‌ی ئه‌مریكا له شاری ووهان دابخه‌ن.
وه‌رگێڕان و داڕشتنه‌وه‌ی / رزگار
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.