جێگری سەرۆكی پەرلەمانی كوردستان رایگه‌یاند: ئه‌و په‌یوه‌ندییانه كه دوێنێ شه‌و هه‌مان بووه، لێكگه‌یشتنێكی ته‌واو هه‌یه، من رێگرییه‌كی ئه‌وتۆ نابینم بۆ دانیشته‌كان.
ھێمن ھەورامی، جێگری سەرۆكی پەرلەمانی كوردستان له لێدوانیكدا رایگه‌یاند: په‌رله‌مانی كوردستان موڵكی پارتی نییه به ته‌نها، تا من بریار له‌سه‌ر ئه‌وه‌ی بده‌م یان من رێگر بم، بۆ نموونه په‌رله‌مان كۆبێته‌وه، په‌رله‌مانی كوردستان موڵكی یه‌كێتی نیشتمانی كوردستانیش نییه، په‌رله‌مانی موڵكی گۆرانیش نییه، په‌رله‌مانی موڵكی خه‌ڵكی كوردستانه دامه‌زراوه‌یه‌كی نیشتمانییه (16) فراكسیۆنی تیایه، ته‌نها فراكسیۆنێك ناتوانێت ته‌حكوم به وه‌زعی ناو په‌رله‌مانه‌وه بكات.
هێمن هه‌روامی رایگه‌یاند: ئێمە لە دەستەی سەرۆكایەتی بەپێی پەیڕەو بەرپرسین لە ئیدارەدانی دۆخی پەرلەمان، وەك پەرلەمان چەند داوایەكمان ئاراستەی حكومەت كردووە و وەڵاممان دراوەتەوە.
هه‌ورامی گوتیشی: ئێمه به نووسراو، نووسراو كراوه بۆ حكوومه‌تی هه‌رێمی كوردستان، وه‌ڵام هاتۆته‌وه، بۆیه ئومێد ده‌كه‌ین وه‌كو باسم كرد ئێمه بنیا له‌سه‌ر ته‌وافق ده‌كه‌ین به لێكگه‌یشتن.
لەبارەی ئامادەبوونی وەزیرەكان لە پەرلەمان حكومەت وەڵامی پەرلەمانی داوەتەوە كە لە كۆبوونەوەی رۆژی یەكشەمەی داھاتوو وەزیرەكانی پێشمەرگە، ناوخۆ، وەزیری ھەرێم و سەرپەرشتیاری كاتی ناوچە كوردستانییەكان بێنە پەرلەمانی كوردستان.
سه‌باره‌ت به یاسای فرۆشتن و بە كرێدانی موڵكەكانی دەوڵەت، هێمن هه‌ورامی گوتی: لەم دوو رۆژەدا لە حكومەتەوە رەوانەی پەرلەمان دەكرێت و خوێندنەوەی یەكەمی بۆ دەكرێت.
جێگری سه‌رۆكی په‌رله‌مانی كوردستان گوتیشی: ئومێده ده‌كه‌ین به‌پێی ئه‌و په‌یوه‌ندییانه كه دوێنێ شه‌و هه‌مان بووه، لێكگه‌یشتنێكی ته‌واو هه‌یه، من رێگرییه‌كی ئه‌وتۆ نابینم بۆ دانیشته‌كان.
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.