کاتژمێر 4:10 خولەکی ئێوارەی ئەمڕۆ چوارشه‌ممه فڕۆکە جەنگیەکانی سوپای تورکیا چیای بۆلێ یان لەدەڤەری سیدەکان بۆردومان کرد.
په‌یامنێری كوردستان تیڤی رایگه‌یاند: فڕۆکە جەنگیەکانی سوپای تورکیا چیای بۆلێ یان لەدەڤەری سیدەکان بۆردومان کرده‌وه، چیای بۆلێ لەنزیک گوند‌و ئاوایەکانی ژوژیلە و بۆلێ و دێرێ و بیرتێ گولیژگەیە.
گوتیشی: هه‌ر ئه‌مرۆ چواره‌م جارە فرۆكه جه‌نگیه‌كان ئه‌م شوێنە بۆردومان ده‌كه‌ن و تا ئاماده‌كردنی ئه‌م هه‌واڵه فڕۆکە جه‌نگیه‌كان و فڕۆكه‌ی چاودێری بەسەر ئاسمانی ناوچەکەدا دەسوڕێنەوە.
گوتیشی بۆ جارێكی دیكه ترس و دڵە ڕاوکێی زۆر بۆ دانیشتوانی گوند‌و ئاوایەکانی ئەو ناوچەیە دروست بۆته‌وه.
بەھۆی ھەبوونی بنكه و باره‌گاكانی گەریلاکانی پەکەکە، سوپای تورکیا بەردەوام ناوچە سنوری و نزیک گوند‌و ئاویەکانی ئەو دەڤەرە تۆپباران دەکات.
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.