Erbil 38°C یەکشەممە 29 ئەیلوول 18:32

کۆنسوڵی گشتیی نوێی ئەمەریکا ئامادەیی وڵاتەکەی دەربڕی، بۆ یارمەتیدانی هەرێمی کوردستان

مەسرور بارزانی پێشوازی لە کونسوڵی نوێی ئەمەریکا لە هەرێمی کوردستان كرد
کوردستان TV
#7
100%

سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان پیرۆزبایی دەستبەکاربوونی لە کونسوڵی گشتی نوێی ئەمەریکا کرد.
 
ئەمڕۆ چوارشمەممە 2020/7/22 مەسرور بارزانی سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان پێشوازی لە  رۆب وۆڵەر کونسوڵی گشتی نوێی ئەمەریکا لە هەرێمی کوردستان کرد.

لە دیدارەکەدا بارودۆخی عێراق و ناوچەکە و پەیوەندییەکانی نێوان هەرێمی کوردستان و وڵاتە یەکگرتووەکانی ئەمەریکا تاووتوێ کرا.

سەرۆکی حکومەت پیرۆزبایی دەستبەکاربوونی لە کونسوڵی گشتی نوێی ئەمەریکا کرد و هیوای سەرکەوتنی لە ئەرکەکانی بۆ خواست لە پێناو پەرەپێدانی زیاتری پەیوەندییەکانی نێوان هەرێمی کوردستان و ئەمەریکا .

سەرۆکی حکومەت هەروەها پیرۆزباییشی لە ستیڤن فەیگن کونسوڵی پێشووی ئەمەریکا لە ھەرێم کرد بەبۆنەی ئەرکی تازەی لە باڵیۆزخانەی ئەمەریکا لە بەغدا و هیوای سەرکەوتنی بۆ خواست.

کونسوڵی گشتی ئەمەریکا ئاماژەی بە گرنگیی بە هێزبوونی پەیوەندییەکانی ئەمەریکا لەگەڵ عێراق و هەرێمی کوردستان کرد و ئامادەیی وڵاتەکەشی دەربڕی، بۆ یارمەتیدانی هەرێمی کوردستان لە گەشەپێدانی ئابووری و بەتایبەتی لە بواری وزە و کشتوکاڵدا.

كوردستان TV

کوردستان

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.