Erbil 38°C شەممە 21 ئەیلوول 05:42

له‌ عێراق ژمارەی گیانلەدەستدان بە کۆرۆنا چوار هەزاری تێپەڕاند

ئه‌مرۆ 2706 کەسی دیكه‌ تووشی ڤایرۆسی كۆرۆنا بوون
کوردستان TV
#16
100%


وەزارەتی تەندروستی عێراق رایگه‌یاند: 92 تووشبووی كۆرۆنا گیانی لەدەستداوە و ژمارەی گیان لەدەستدان بە ڤایرۆسەکە گەیشتە 4042 کەس.

وەزارەتی تەندروستی عێراق ئاماری 24 کاتژمێری ڕابردووی تووشبوون و چاکبوونەوە و مردنی بە کۆرۆنا ڕاگەیاند و بەپێی ئامارەکەی وەزارەتی تەندروستی 2706 کەسی دیكه‌ تووشی ڤایرۆسی كۆرۆنا بوون.

ئاماژه‌ به‌وه‌شكراوه‌ لە دوێنێ سێشەممەوە تا ئه‌مرۆ (2197) تووشبووی کۆرۆنا چاکبوونەتەوە و بریاردراوه‌ ڕه‌وانه‌ی ماڵه‌وه‌ بكرێنه‌وه‌، نەخۆشخانەکانیان جێهێشتووە.

وەزارەتی تەندروستی و ژینگەی عێراق ده‌ڵێت: له‌سه‌ره‌تای په‌یدابوونی ڤایرۆسی كۆرۆنا تا ئه‌مرۆ چوارشه‌ممه‌ کۆی ژمارەی تووشبووان بۆ 99865 حاڵەت بەرزبۆته‌وه‌.

 

كوردستان TV

عێراق

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.