Erbil 38°C یەکشەممە 29 ئەیلوول 18:31

لە باڵەکایەتی هاووڵاتییەک بەهۆی پێداتەقینەوەی مین گیانی لەدەستدا

بۆ لەوەڕاندنی ئاژەڵەکانی ڕووی لە کوێستانی بەردەبووک کردبوو
کوردستان TV
#7
100%


ئێوارەی ئەمڕۆ چوارشەممە، لە کوێستانەکانی بەردەبووک لە دەڤەری باڵەکایەتی هاووڵاتییەکی دانیشتووی شارەدێی سمیلان بەهۆی پێداتەقینەوەی مین گیانی لەدەستدا.

ئیبراهیم عوسمان، دانیشتووی شارەدێی سمیلان بە کوردستان تیڤی ڕاگەیاند: هاووڵاتییەکە ناوی (دلشاد عەبدولڕەحمان)ه‌ تەمەنی 48 ساڵە و دانیشتووی گوندی ماوانە، ئەو هاووڵاتییە پیشەی پێشمەرگەیە، خاوەنی دوو سەر خێزانە، بۆ لەوەڕاندنی ئاژەڵەکانی ڕووی لە کوێستانی بەردەبووک کردووه‌ و ئێوارەی ئەمڕۆ چۆتە ناو کێڵگەیەکی بەمینچێندراو و مینێکی مەترسیداری پێدا تەقیوەتەوە و گیانی لەدەست داوە.

بەپێی زانیارییەکانی کوردستان تیڤی تیمی تەندروستی و بنکەی بەرگری شارستانی ناوچەکە خەریکی هێنانەوەی تەرمی ئەو هاووڵاتییەن، دواتر تەرمەکەی ڕەوانی پزیشکی دادی لە سۆران دەکرێت.

پ: کەریم سمکۆ

كوردستان TV

کوردستان

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.