Erbil 38°C یەکشەممە 29 ئەیلوول 18:31

پۆلیسی ڕاپەڕین: تەرمی منداڵێک بەخنکاوی دۆزرایه‌وه‌

پاش توێکاری بۆ لاشەکەی ڕادەستی کەسوکاری کرایەوە
کوردستان TV
#7
100%


لە قەڵادزێ تەرمی منداڵێكی تەمەن 11 ساڵان دۆزرایه‌وه‌، پۆلیسی ناوچەكەش ده‌ڵێت: منداڵەكە لەناو ئاودا خنكاوەو لێكۆڵینەوەش لە رووداوەكە ده‌ستی پێكردووه‌.

له‌ راگه‌یه‌ندراوێكی بەڕێوەبەرایەتی پۆلیسی ڕاپەڕیندا هاتووه‌، کاتژمێر 4:30 خولەکی دوانیوەڕۆی ئەمڕۆ چوارشه‌ممه‌ تەرمی منداڵێک بەناوی ( م . ک . ع ) تەمەن 11 ساڵان، دانیشتووی گوندی ( قادراوە ) سەر بە ناحیەی سەنگەسەر قەزای پشدەر گەیەندرایە نەخۆشخانەی گشتی قەڵادزێ.

پۆلیسی راپەڕین لە راگەیاندراوێكدا ئاشكرایكردووە، بە گوێرەی ڕاپۆرتی پزیشکی نەخۆشخانە ئەو منداڵە لە ئاودا خنکاوە، پاش توێکاری بۆ لاشەکەی ڕادەستی کەسوکاری کرایەوە، دۆسیەی لێکۆڵینەوە بۆ ڕووداوەکە کراوەتەوە و لێکۆڵینەوەش بەردەوامە.

 

كوردستان TV

کوردستان

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.