به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی پۆلیسی راپه‌ڕین بڵاوی كرده‌وه كه‌ئافره‌تێكی ته‌مه‌ن 65 ساڵ له‌رووداوێكى هاتووچۆ گیانى له‌ده‌ستدا
لهراگهیاندراوێكدا كهوێنهیهك ده‌ست ماڵپه‌ری كوردستان تیڤى كه‌وتووه ، به‌رێوه‌به‌رایه‌تى پۆلیسی راپه‌رین بڵاوی كرده‌وه ئافره‌تێكى دره‌نگانی ئێواره‌ى رۆژى چوارشه‌ممه 22 ى 7 ى 2020 ، ك لە ناحیەی حاجیاوە روداوێكی هاتوچۆ لە جۆری شێلان ڕویدا كە ئۆتۆمبیلێك لە جۆری تانكەری ئاوی- تایبەت بە کۆمپانیای گارێکس شۆفێرەكەی بەناوی ( ز ، ت ، ت )لە ڕەگەزی نێر تەمەن 23 ساڵ دانیشتوی چوارقوڕنە كەسێكی شێلا بە ناوی ( ص ، و ،ح ) لە ڕەگەزی مێ تەمەن 65 ساڵ دانیشتووی حاجیاوا گەڕەكی 5ی ئازار و به‌وهۆیه‌وه ژنه‌كه گیانیلەدەستدا.
پۆلیسی راپه‌رین راشیدهگهێنێت ، كه دوای ئەنجامدانی توێكاری لە پزیشكی دادوەری ڕانیە تەرمی ناوبراو ڕادەستی كەس و كاری كرایەوه و دۆسیه‌ی لێكۆڵینەوەش بۆ روداوەكە كرایەوەو شۆفێری ئۆتۆمبیلەكەش بەپێی مادەی 24 لە یاسای هاتوچۆ ڕاگیراوە.
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.