راگهیاندنى پارێزگای ههولێر بڵاوی كردهوه كه ئێوارهى رۆژى چوارشهممه 22 ى 7 ى 2020 ، د.فرسەت سۆفی پارێزگاری هەولێر، بەیاوەری جێگری پارێزگار و بەڕێوەبەری دابەشکردنی ئاوی هەولێر، بەمەبەستی بەدواداچوون و چۆنیەتی بەڕێوەچوونی کارەکان لەچوارچێوەی لێدانی ئەو (25) بیرە ئاوەی لەسنووری پارێزگای هەولێر دەستییان پێکراوە، پڕۆژەیەی لێدانی بیری ژمارە1ی گەڕەکی زانکۆ و بیری ژمارە 70ی گەڕەکی هەرێمی ناحییەی دارەتووی بەسەرکردەوە.
لەمبارەیەوە پارێزگاری هەولێر ڕایگەیاند: بەپێی ئەو بە دواداچوونانەی بۆ کێشەی کەمی ئاو لەو چەند ڕۆژەی ڕابردوودا کردوومانە، سوپاس بۆخوا ئێستا لەهەولێر کێشەی کەم ئاوی کەم بۆتەوە، سوپاس بۆ فەرمانگەکانی ئاو و هەموو ئەوانەشی هاوکارمان بوون و لەوماوەیەدا ماندوونەناسانە کارەکانییان ئەنجامدا و توانیمان بە کاتێکی کەم چارەسەری کێشەیەکی گەورە بکەین، دڵنییایی دەدەینە هاوڵاتییان هەرچی لەتوانای ئێمە دابێت دەیکەین، بەڵام دەبێت بزانن بەشێکی زۆری ئەو کێشەیەش کە هەبووە لەکەمی ئاوی گەڕەکەکان پەیوەستە بووە بە بەفیڕۆدانی ئاو، وەک سەرپێچیکردن لەسەر تۆڕەکانی ئاو، ڕاکێشانی بۆڕی ئاو بۆ باخچە و سەوزاییەکانی بەردەم ماڵەکان، نەبوونی تەوافەی تانکی ماڵان کە شەو تا بەیانی ئاو بەفیڕۆ دەڕوات
ههروهها دهشڵێت بۆ ئەو مەبەستە لە ڕۆژی شەمەی داهاتوو 2000.7.25، هەڵمەتێکی فراوان بۆ بڕینی سەرپێچی و زێدەڕۆیی سەر تۆڕی ئاو لەسنووری پارێزگاکەمان ئەنجامدەدەین و ڕێکاری یاسایش لەگەڵ هەموو ئەوانە دەگرینەبەر کە سەرپێچی یاوەخود زێدەڕۆییان کردۆتە سەر تۆڕەکانی ئاو، ئێمە بەردەوام دەبین لە هەوڵەکانی خۆمان، بەڵام دەبێت هاوڵاتییانیش هاوکارمان بن و ئەو دیاردانەی کەهەن سەبارەت بە بەفیڕۆدانی ئاو و بەهەدەردانی نەهێڵن، چونکە بەفیڕۆدانی ئاو ڕەنگە هەستی پێنەکرێت، بەڵام کێشە بۆ دراوسێکەت و گەڕەکەکەت و تەواوی شارەکەشت دروست دەکات.
راگهیاندنى پارێزگای ههولێر ئاماژه بهوهش دهكات كه دوای ئەوەی لەبەشیکی زۆری گەرەکەکانی شاری هەولێر و دەوروبەری و قەزایی سۆران هاوڵاتییان کێشە و گرفتی کەمی ئاویان هەبوو لەرۆژی 2020.7.5 بەسەرپەرشتی د.فرسەت سۆفی پارێزگای هەولێر، لە دیوانی پارێزگا کۆبوونەوەیەک لەگەڵ لایەنە پەیوەندیدارەکان سەبارەت بەوپرسی کەمی ئاوی هاوڵاتییان ئەنجامدراو لەسەر فەرمانی پارێزگاری هەولێر، بۆئەوەی بەزووترین کات چارەسەری کێشە و گرفتی تۆڕەکانی ئاو و نەبوونی ئاوی گەڕەکان بکرێت، بڕیاردرا (25) بیری ئاو بە گوژمەی نزیکەی یەک ملیار دینار لەسنووری پارێزگای هەولێر لێبدرێت، لەوانە 4 بیر لە قەزای سۆران و 4 بیر لە دەوروبەر و ئەوانیش تریش لە ناو هەولێر، لەئێستادا بەشێکی ئەو بیرانە بەکۆتا هاتوون و لەچەند ڕۆژی داهاتوو دەکەونەکار و بەشێکیشیان لە قۆناغی تەواوبووندان.
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.