Erbil 38°C یەکشەممە 29 ئەیلوول 16:21

 ده‌زگای خێرخوازی بارزانى: 96 هه‌زار و 99 خێزانی شنگالی لە هەرێمی کوردستاندا ئاوارەن

بەهۆی هێرشی داعشەوە
کوردستان TV
100%

سه‌دان هەزار کوردی ئێزدی دانیشتووی شنگال و دەوروبەری لە سەرەتای مانگی ئابی ساڵی 2014 ئاوارەی هەرێمی کوردستان بوون، ئەوەش بەهۆی هێرشی داعشەوە، رێکخراوی خێرخوازیی بارزانی لە نوێترین راپۆرتیدا دەڵێت، 96 هەزار و 99 خێزانی شنگالی لە هەرێمی کوردستاندا ئاوارەن و ئەو خێزانانەش لە 501 هەزار و 422 کەس پێکدێن.

بەگوێرەی راپۆرتەکەی دەزگای خێرخوازیی بارزانی، زۆربەی ئەو خێزانانە لە 22 کەمپدا دەژین و ژمارەیەکیشیان لە دەرەوەی کەمپەکاندان، وەکو گوند و شارۆچکە و شارەکان.

بەڵام لە ناوەڕاستی مانگی حوزەیرانی ئەمساڵەوە لێشاوی گەڕانەوەی ئاوارەکان دەستیپێکردووە و زۆربەی ئەوانەشی گەڕاونەتەوە خەڵکی قوبلەتن، وەکو گوندەکانی دووگرێ، سیبا شێخدر، رامبووسی، تەل بەنات و هەروەها سەنتەری شنگال.

رێکخراوی خێرخوازیی بارزانی دەڵێت، ژمارەیەک هۆکار هەن وایانکردووە گەڕانەوەی خەڵکی ئاوارە بۆ شنگال و دەوروبەری زۆربێت، لەوانەش ئەندامانی خێزانی گەڕاوە لە سێکتەری سەربازیی حکومەتی عێراقدا کاردەکەن و رێکارەکانی تایبەت بە رێگەگرتن لە بڵاوبوونەوەی کۆرۆنا هاتووچۆیانی زەحمەت کردووە، ژمارەیەک لەو خانەوادانە سەرقاڵی کشتوکاڵ و بەخێوکردنی ئاژەڵن، بواری ئەمنی باشبووە و مین و تەقەمەنی لە خانووەکان لابراون و هەندێک لە خزمەتگوزارییەکانیش دابینکراون؛ هەروەها سەرۆک هۆزەکان، شێخ، موختار و رێکخراوەکان هانی خەڵک دەدەن بگەڕێنەوە.

بەگوێرەی راپۆرتەکە، لە ناوەڕاستی حوزەیرانەوە دوو هەزار و 701 خێزان کە دەکاتە 15 هەزار و 976 کەس گەڕاونەتەوە شنگال و باس لەوەش دەکات، لە کۆتایی مانگی شەشەوە رێکخراوی خێرخوازیی بارزانی دەستی بە یارمەتیدانی خێزانە گەڕاوەکان کردووە و تاوەکو ئێستا یارمەتیی هەزار و 634 خێزانی داوە

کوردستان

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.