Erbil 38°C یەکشەممە 29 ئەیلوول 16:33

ئیسرائیل هێزی زیاتر ره‌وانه‌ی سه‌ر سنووری لوبنان ده‌کات

دوای هه‌ڕه‌شه‌كانی حزبوڵڵا
کوردستان TV
100%

دوای هه‌ڕه‌شه‌كانی حزبوڵڵا، ئیسرائیل هێزی زیاتر ره‌وانه‌ی سه‌ر سنووری لوبنان ده‌كات.

وته‌بێژێك به‌ناوی سوپای ئیسرائیل رایگه‌یاند: وه‌ك پێداچوونه‌وه‌یه‌ك بۆ نێو دۆخی سوپای ئیسرائیل،بڕیاردراوه‌ هێزێكی دیاریكراو له‌ هێزه‌كانی پیاده‌، ره‌وانه‌ی فه‌رمانده‌یی باكووری سه‌ربازی بكرێت.

له‌لایه‌ن خۆیه‌وه‌ كه‌ناڵی 13 عیبری ئه‌مڕۆ پێنجشه‌ممه‌ گوتی: سوپای ئیسرائیل بڕیاریدا فیرقه‌ی جه‌لیل له‌ناوچه‌ی باكوور به‌یه‌كه‌یه‌كی پیاده‌ به‌هێزتر بكات،ئه‌مه‌ش دوای ئه‌وه‌ی حزبوڵڵا هه‌ڕه‌شه‌ی وه‌ڵامدانه‌وه‌ی كردبوو.

هه‌روه‌ها كه‌ناڵه‌كه‌ ده‌ڵێت: دوو رۆژ له‌مه‌وبه‌ر ئیسرائیل له‌هێرشێكیدا بۆ سه‌ر سوریا،یه‌كێك له‌ ئه‌ندامانی حزبوڵلای كوشت، بۆیه‌ سوپا پێشبینی ده‌كات حزبوڵڵا وه‌ڵامیان بداته‌وه‌.

وه‌رگێڕان و داڕشتنه‌وه‌ی / رزگار

رۆژهه‌ڵاتی ناوه‌راست

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.