Erbil 38°C چوارشەممە 22 کانوونی دووەم 21:16

مه‌سرور بارزانی: هه‌رێمی کوردستان له‌ شوێنه‌کانی دیکه‌ زیاتر بووه‌ته‌ قوربانی ده‌ستی تاوانبارانی داعش

سه‌رۆكی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان پێشوازی له‌ سه‌رۆكی تیمی لێكۆڵینه‌وه‌ی نێوده‌وڵه‌تی له‌ تاوانه‌كانی داعش ده‌كات
کوردستان TV
#7
100%

مه‌سرور بارزانی جه‌خت له‌ گرنگی خێراتركردنی ڕێكاره‌كانی دادگاییكردنی تاوانبارانی داعش ده‌كاته‌وه‌و ده‌ڵێت: ئه‌م دادگاییكردنه‌ هه‌نگاوێكی گرنگه‌ بۆ هێنانه‌دی دادپه‌روه‌ری و ڕێگریكردن له‌ دووباره‌بوونه‌وه‌یان له‌ داهاتوودا.

ئه‌مڕۆ پێنجشه‌ممه‌ 2020/7/23 مه‌سرور بارزانی ،سه‌رۆكی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان پێشوازی له‌ كه‌ریم ئه‌حمه‌د خان، ڕاوێژكاری تایبه‌تی و سه‌رۆكی تیمی لێكۆڵینه‌وه‌ی نێوده‌وڵه‌تی له‌ تاوانه‌كانی داعش ( یونیتاد UNITAD ) كرد.

 له‌ دیداره‌كه‌دا گفتوگۆ ده‌رباره‌ی ئاماده‌كارییه‌كانی دادگاییكردن و به‌ سزاگه‌یاندنی تاوانبارانی ڕێكخراوی تیرۆریستی داعش كرا.

ڕاوێژكاری تایبه‌تی و سه‌رۆكی تیمی لێكۆڵینه‌وه‌ی نێوده‌وڵه‌تی له‌ تاوانه‌كانی داعش، تیشكی خسته‌ سه‌ر ڕێكاره‌ یاسایی و ته‌كنیكییه‌كانی دادگاییكردنی تاوانبارانی داعش له‌ سه‌ر ئه‌و تاوانانه‌ی به‌رامبه‌ر مرۆڤایه‌تی ئه‌نجامیان داوه‌ . به‌ تایبه‌تی پرۆسه‌ی كۆكردنه‌وه‌ی به‌ڵگه‌ و به‌ دیجیتاڵكردنی ئه‌رشیڤی تاوانه‌كانی داعش . سوپاسی هه‌ماهه‌نگیی و پشتیوانیی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستانیشی له‌ مباره‌یه‌وه‌ كرد.

88

سه‌رۆكی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان جه‌ختی له‌ گرنگیی خێراتركردنی ڕێكاره‌كانی دادگاییكردنی تاوانبارانی داعش كرده‌وه‌، چونكه‌ ئه‌م دادگاییكردنه‌ هه‌نگاوێكی گرنگه‌ بۆ هێنانه‌دی دادپه‌روه‌ری و ڕێگریكردن له‌ دووباره‌بوونه‌وه‌یان له‌ داهاتوودا.

گوتیشی: ئێمه‌ ئاماده‌یی هه‌ر هاوكاریی و هه‌ماهه‌نگییه‌كین و پێویسته‌ هه‌رێمی كوردستانیش، به‌شدارییه‌كی كارای له‌ به‌ڕێوه‌چوونی ئه‌و دادگا نێوده‌وڵه‌تییه‌ هه‌بێت، چونكه‌ هه‌رێم له‌ شوێنه‌كانی دیكه‌ زیاتر بووه‌ته‌ قوربانی ده‌ستی تاوانبارانی داعش .

کوردستان

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.