Erbil 38°C یەکشەممە 29 ئەیلوول 16:29

ڤیدیۆ ... لیڤه‌رپول نازناوی پریمه‌رلیگی به‌ده‌ست هێنا

له‌گه‌ری 37 ى خولی نایابی ئینگلیزی سه‌ركه‌وتنى به‌سه‌ر چێلسی تۆمار كرد
کوردستان TV
100%

لە هەفتەی ٣٧ی پرێمیەر لیگدا، یانەی لیڤەرپوول میوانداری یانەی چێڵسی کرد.

لە خولەکی ٢٣دا، یاریزان نابی کیتا گۆڵی یەکەمی بۆ یانەی لیڤەرپوول تۆمار کرد، دوای ئەویش یاریزان ئەلێکساندەر ئارنۆڵد لە خولەکی ٣٨ و یاریزان جۆرجینیۆ فیناڵدوم لە خولەکی ٤٣دا، گۆڵی دووەم و سێیەمیان بۆ هەمان یانە تۆمار کرد.

لە خولەکی سێیەمی کاتی زیادکراوی نیوەی یەکەمی یارییەکەدا، یاریزان ئۆلیڤەر جیرۆد گۆڵی یەکەمی بۆ یانەی چێڵسی تۆمار کرد.

نیوەی یەکەمی یارییەکە بە ئەنجامی ٣-١ لە بەرژەوەندی یانەی لیڤەرپوول کۆتایی هات.

لە دەستپێکی نیوەی دووەمی یارییەکەدا، یاریزان رۆبێرتۆ فیرمینۆ گۆڵی چوارەمی بۆ یانەی لیڤەرپوول تۆمار کرد.

دواتر یاریزان تامی ئەبراهام لە خولەکی ٦١ و یاریزان کریستیان پوڵیسیچ لە خولەکی ٧٣دا، گۆڵی دووەم و سێیەمیان بۆ یانەی چێڵسی تۆمار کرد.

کەمێک پێش کۆتایی یاریەکە و لە خولەکی ٨٤دا، یاریزانی یانەی لیڤەرپوول، ئەلێکس ئۆکسلاد-چامبەرلاین گۆڵی پێنجەمی بۆ یانەکەی تۆمار کرد و یانەی چێڵسی لە تۆمارکردنی گۆڵی یەکسانکردنەوەی یارییەکە بێ هیوا کرد.

یارییەکە بە ئەنجامی ٥-٣ لە بەرژەوەندی یانەی لیڤەرپوول کۆتایی هات.

بەم شێوەیە یانەی لیڤەرپوول بووە پاڵەوانی پرێمیەر لیگ ٢٠١٩-٢٠٢ و جامی پاڵەوانێتییەکەی بەرز کردەوە.

تۆپی پێ

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.