Erbil 38°C چوارشەممە 22 کانوونی دووەم 21:14

له‌ هه‌ولێر که‌سێک له‌ گۆڕی که‌سێکی دیکه‌دا گیان له‌ده‌ست ده‌دات

له‌ هه‌ولێر كه‌سێك له‌ گۆڕی كه‌سێكی دیكه‌دا گیان له‌ده‌ست ده‌دات
کوردستان TV
100%

شه‌وی ڕابردوو له‌ ناحیه‌ی به‌حركه‌ی سه‌ر به‌ پارێزگای هه‌ولێر له‌ حاڵه‌تێكی ده‌گمه‌ندا  كه‌سێك له‌كاتی گۆڕهه‌ڵكه‌ندن بۆ ئافره‌تێك كه‌ گیانی سپاردبوو هه‌ر له‌ ناو ئه‌و گۆڕه‌ی كه‌ بۆ ئافره‌ته‌كه‌ لێیدابوو گیان له‌ده‌ست ده‌دات.

له‌م باره‌یه‌وه‌ په‌یامنێرمان پێی ڕاگه‌یاندین شه‌وی ڕابردوو هاووڵاتی " ئه‌كره‌م یاسین" له‌كاتی هه‌ڵكه‌ندنی گۆڕ بۆ بۆ ئافره‌تێك كه‌ گیانی له‌ده‌ستدابوو، له‌ناو گۆڕه‌كه‌دا تووشی جه‌ڵده‌ی دڵ ده‌بێت و كۆچی دوایی ده‌كات.
ڕاشیگه‌یاند: مام ئه‌كره‌م پیاوێكی خێرخواز بووه‌ و شاره‌زایی له‌ ناشتنی مردوودا هه‌بووه‌ و  و به‌خۆبه‌خشانه‌ ئه‌و كاره‌ی كردووه‌ و به‌داخه‌وه‌ هه‌ر له‌ كاتی گۆڕهه‌ڵكه‌ندنیشدا دڵی له‌ لێدان كه‌وتووه‌.

شایه‌نی باسه‌ ئه‌كره‌م یاسین، خه‌ڵكی گوندی پێندرۆی سه‌ر به‌ ده‌ڤه‌ری بارزانه‌ و خێزانداره‌ و منداڵی نییه‌.

کوردستان

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.