Erbil 38°C چوارشەممە 22 کانوونی دووەم 21:02

فوئاد حوسێن له‌گه‌ڵ وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی فینلاند کۆبۆوه‌

ژماره‌یه‌ك پرسی گرنگی تایبه‌ت به‌ هه‌ردوو وڵات تاوتوێ كراوه‌
کوردستان TV
100%

پێككا هاڤیستۆ ،وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی فینلاند، له‌ چوارچێوه‌ی سه‌ردانه‌كه‌ی بۆ به‌غدا له‌گه‌ڵ فوئاد حوسێن، هاوتا عێراقییه‌كه‌ی كۆبوویه‌وه‌ كه‌ له‌ میانیدا ژماره‌یه‌ك پرسی گرنگ و تایبه‌ت به‌ هه‌ردوو وڵات تاوتوێ كراوه‌.

دواترفوئاد حوسێن، وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی عێراق و پێككا هاڤیستۆ، وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی فینلاند، كۆنگره‌یه‌كی رۆژنامه‌وانییان سازكرد.

فوئاد حوسێن، له‌ كۆنگره‌ رۆژنامه‌وانییه‌كه‌دا رایگه‌یاند كه‌ خۆشحاڵن به‌ كردنه‌وه‌ی باڵیۆزخانه‌ی فینلاند له‌ به‌غدا و گوتی: له‌گه‌ڵ پێككا هاڤیستۆ سه‌باره‌ت به‌ ره‌وشی هاووڵاتییانی عێراق كه‌ له‌ فینلاند نیشته‌جێن، هه‌روه‌ها چۆنیه‌تی پێكه‌وه‌ كاركردن بۆ چاره‌سه‌ركردنی كێشه‌كانیان گفتوگۆمان كردووه‌.

وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی عێراق راشیگه‌یاند:  هه‌روه‌ها باسیان له‌ پرسی بانگهێشتكردنی كۆمپانیاكانی فینلاند به‌ ئامانجی كاری وه‌به‌رهێنان له‌ عێراق كردووه‌.

لای خۆیه‌وه‌ پێككا هاڤیستۆ، وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی فینلاند، خۆشحاڵی خۆی سه‌باره‌ت به‌ سه‌ردانه‌كه‌ی بۆ به‌غدا نیشان دا و رایگه‌یاند : وڵاته‌كه‌ی به‌ ئه‌رێنییه‌وه‌ ده‌ڕوانێته‌ هاوكارییه‌ ئابوورییه‌كانی نێوان یه‌كتێیی ئه‌ورووپا و عێراق.

به‌یانی ئه‌مڕۆ پێنجشه‌ممه‌ وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی فینلاند، پێككا هاڤیستۆ گه‌یشته‌ به‌غدا كه‌ له‌ میانیدا به‌ ئامانجی تاوتوێكردنی ژماره‌یه‌ك پرسی گرنگ له‌گه‌ڵ گه‌وره‌ به‌رپرسانی عێراق كۆده‌بێته‌وه‌.

ژێده‌ر / AA

عێراق

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.