Erbil 38°C چوارشەممە 22 کانوونی دووەم 21:16

جێگری سه‌رۆکی په‌رله‌مان بانگهێشت نامه‌یه‌ک ئاراسته‌ی په‌رله‌مانتاران ده‌کات

تكایه‌ له‌كاتی دیاریكراودا ئاماده‌ بن
کوردستان TV
100%

جێگرى سه‌رۆكی په‌رله‌مانی كوردستان بانگهێشتی گشت ئه‌ندامانی په‌رله‌مان ده‌كات بۆ ئاماده‌بوون له‌دانیشتنی ژماره‌ (6)ی ساڵی 2020 بۆ درێژكردنه‌وه‌ى وه‌رزی به‌هاره‌ له‌كاتژمێر (11)ی پێشنیوه‌رۆى ڕۆژی یه‌كشه‌مه‌ رێكه‌وتی 26/7/2020.

 ده‌قی بانگهێشته‌كه‌:

 بانگهێشت بۆ گشت ئه‌ندامه‌ به‌ڕێزه‌كانی په‌رله‌مانی كوردستان پشت به‌ستن به‌بریاری ژماره‌(6)ی ساڵی 2020 بۆ درێژكردنه‌وه‌ی وه‌رزی به‌هاره‌ی ساڵی دووه‌می خولی پێنجه‌می په‌رله‌مانی كوردستان و حوكمی بڕگه‌ی (یه‌كه‌م) له‌مادده‌ی (19)و برگه‌ی (سێیه‌م) له‌مادده‌ی (66) له‌په‌یڕه‌وی ناوخۆی په‌رله‌مانی كوردستان-عێراق و ئاماژه‌ به‌نووسراوی په‌رله‌مانی كوردستان به‌واژۆی به‌ڕێز سه‌رۆكی په‌رله‌مان ژماره‌ (1200) له‌ 16/7/2020 كه‌ ئاراسته‌ی سه‌رۆكایه‌تیی ئه‌نجوومه‌نی وه‌زیران كراوه‌،‌ كه‌تیایدا ئاماژه‌ به ئه‌نجامدانی دانیشتنی په‌رله‌مان كراوه‌‌ له‌ڕێكه‌وتی (26، 27، 28/7/2020)، بڕیارماندا بانگهێشتی گشت ئه‌ندامه‌ به‌ڕێزه‌كانی په‌رله‌مان بكه‌ین بۆ دانیشتنی ژماره‌ (6)ی ئاسایی خولی به‌هاره‌ی ساڵی دووه‌م له‌خولی هه‌ڵبژاردنی پێنجه‌می په‌رله‌مانی كوردستان-عێراق، له‌كاتژمێر (11)ی پێشنیوه‌رۆى ڕۆژی یه‌كشه‌مه‌ رێكه‌وتی 26/7/2020 تكایه‌ له‌كاتی دیاریكراودا ئاماده‌ بن. له‌گه‌ڵ رێزدا..

هێمن هه‌ورامی جێگرى سه‌رۆكی په‌رله‌مانی كوردستان

کوردستان

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.