له ڕا‌گه‌ێندراوێكدا وه‌زاره‌تی ناوخۆی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان، چه‌ند بڕیارێكی نوێی ده‌رباره‌ی قه‌ده‌غه‌ی هاتووچۆ و رێكاره‌كانی خۆپارێزی له ڤایرۆسی كۆڕۆنا ده‌ركرد.
به پێی ڕاگه‌ێندراوه‌كه رێگەپێدان لە نێوان پارێزگا و ئیدارە سەربەخۆكان بە پێی سیستەمی رێگەپێدانی ئەلیكترونی دەبێت كە لەسەروێب سایتی وەزارەتی ناوخۆ بە ناو نیشانی (moi.gov.krd) دانراوه و هاوڵاتیان دەتوانن داوای رێگەپێدان بكەن بە پێی ئەو رێنماییانەی كە لەو سیستەمە دیاری كراوە و پێدانی رەزامەندی رێگەپێدان لە دەسەڵاتی پارێزگار و سەرپەرشتیاری ئیدارە سەربەخۆكان دەبێت و پێویستە ئاسانكاری بكرێت بۆ هاتووچۆی هاوڵاتیان بە پێی ئەو سیستەمە.
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.