پێگه‌یه‌كی ئێرانی ئاشكرای كردووه كه مسته‌فا كازمی، سه‌رۆك وه‌زیرانی عێراق، داوایه‌كی خامه‌نه‌یی ره‌تكردۆته‌وه‌و هه‌روه‌ها رازیش نه‌بووه، له‌گه‌ڵ فه‌رمانده‌ی فه‌یله‌قی قودسی سوپای پاسدارانی ئێران كۆببێته‌وه.
پێگه‌ی ئاوا توده‌ی-ی ئۆپۆزیسیۆنی ئێران له راپۆرتێكیدا رایگه‌یاندووه كه زانیاری ئه‌وه‌یان ده‌ست كه‌وتووه ، له‌وكاته‌ی مسته‌فا كازمی، سه‌رۆك وه‌زیرانی عێراق، رۆژی سێشه‌ممه سه‌ردانی ئێرانی كردووه،ره‌تیكردۆته‌وه له‌گه‌ڵ ئیسماعیل قائانی، فه‌رمانده‌ی فه‌یله‌قی قودسی سوپای پاسدارانی ئێران كۆببێته‌وه.
هه‌روه‌ها راپۆرته‌كه‌ی ئاوا توده‌ی رایگه‌یاندووه كه‌له‌میانه‌ی كۆبوونه‌وه‌ی نێوان كازمی و خامه‌نه‌ییدا،خامه‌نه‌یی داوای له كازمی كردووه 6 ملیار دۆلار له پاره‌ی فرۆشی كاره‌باو غازی ئێرانی به عێراق له رێگای بانكه چینییه‌كانه‌وه ره‌وانه‌ی ئێران بكات،به‌ڵام كازمی به خامه‌نه‌یی گوتووه: له‌ترسی سزاكانی ئه‌مریكا، ناتوانێ مامه‌ڵه له‌گه‌ڵ بانكه چینییه‌كاندا بكات.
وه‌رگێران و داڕشتنه‌وه‌ی / رزگار
ژێده‌ر / سكای پرێس+ شه‌فه‌ق نیوز
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.