Erbil 38°C یەکشەممە 29 ئەیلوول 14:22

بەرگرى شارستانی هه‌ولێر له‌باره‌ی شه‌پۆلێکی گه‌رما هۆشداری بە هاووڵاتیان دەدات

لەسەرەتای هەفتەی داهاتوو پلەکانی گەرما بەڕێژەیەکی بەرچاو به‌رز ده‌بنه‌وه‌
کوردستان TV
100%

به‌پێی پێشبینییه‌كانی دەزگای گشتی کەشناسی و بومەلەرزەزانی هەرێم، لەسەرەتای هەفتەی داهاتوو پلەکانی گەرما بەڕێژەیەکی بەرچاو بەرزدەبێتەوە، بۆیە دەبێت ڕەچاوی ئەم خاڵانەی خوارەوە بکرێت، بۆئەوەی هەموو لایەک سەلامەت و تەندروست باش بن:

1/ تا دەکرێت لە کاتژمێر 11 ی بەیانی تاکو دوای کاتژمێر 5 ی ئێوارە لەماڵەکانتان بمێننەوە ئەگەر زەرور نەبوو مەیەنە دەرەوە .

2/ ئاو و شلەمەنیەکان زۆر بخۆوە چونکە لەش بەهۆی ئارەق کردن شلەی لەشی لەدەست دەدات .

3/کەسانی بەتەمەن و منداڵان لەکاتە گەرمەکان نابێت بێنە دەرەوە بۆ ئەوەی تەندروستییان تێکنەچێت .

4/ ئەوانەی لەدەرەوەو بەر تیشکی خۆر کاردەکەن هەوڵبدەن کڵاوێک یان هەر شتێک بێت لەسەر سەریان دابنێن با ڕاستەوخۆ تیشکی خۆر بەریان نەکەوێت .

5/ زۆر گرنگە لەکاتی نیوەڕۆ ئۆتۆمۆبیل لێ نەخوڕیت .

6/ پاڵەپەستۆ مەخەرە سەر ئامێرە کارەباییەکان و ئاگاداری شۆرتی کارەبا بن .

7/ هیچ کەلوپەلێک لەناو ئۆتۆمۆبیل جێمەهێڵە وەک ( بۆن . معتەر . پاتری مۆبایل . پاوەرپانک . دەبەی ئاو .چەرخ) .

8/ هەوڵبدە لە ڕۆژێک دوو جار خۆت بە ئاوی فێنک بشۆیت ئەگەر دەرفەتت هەبوو .

کوردستان

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.