Erbil 38°C چوارشەممە 22 کانوونی دووەم 18:43

نێچیرڤان بارزانی پێشوازی له‌ کونسولی نوێی ئه‌مه‌ریکا کرد

هه‌ردوولا په‌ره‌پێدانی په‌یوه‌ندییه‌كانی نێوان هه‌رێمی كوردستان و ئه‌مه‌ریكایان دووپات كرده‌وه‌
کوردستان TV
#7
100%

نێچیرڤان بارزانی، له‌میانه‌ی پێشوازیكردنی له‌ شاندێكی ئه‌مریكی، جه‌ختی له‌ هه‌ڵوێستی هه‌رێمی كوردستان بۆ كاركردن له‌گه‌ڵ حكوومه‌تی عێراق له‌پێناو سه‌قامگیری و چاره‌سه‌ركردنی كێشه‌كان له‌سه‌ر بنه‌مای ده‌ستوور كرده‌وه‌.

سه‌رله‌به‌یانیی ئه‌مڕۆ پێنجشه‌ممه‌ 23/7/2020 نێچیرڤان بارزانی، سه‌رۆكی هه‌رێمی كوردستان، پێشوازی له‌ ڕۆبێرت واڵه‌ر، كونسولی گشتیی نوێی ئه‌مه‌ریكا له‌ هه‌رێمی كوردستان كرد.

له‌ دیدارێكدا كه‌ كونسولی گشتیی پێشووی ئه‌مه‌ریكا و شاندێكی یاوه‌ریان ئاماده‌ی بوون، نێچیرڤان بارزانی، وێڕای پیرۆزبایی له‌ كونسولی تازه‌، هیوای سه‌ركه‌وتنی له‌ كاره‌كانیدا بۆ خواست و هه‌موو پشتگیرییه‌كی بۆ دووپات كرده‌وه‌، لای خۆیه‌وه‌ به‌ڕێزیان پابه‌ندیی ئه‌مه‌ریكای به‌ سه‌قامگیری له‌ عێراق و هه‌رێمی كوردستان، ڕۆڵی هه‌رێم و لایه‌ن و پێكهاته‌كان له‌ حوكمڕانیی عێراقدا، پشتیوانیی وڵاته‌كه‌ی له‌ هه‌وڵه‌كانی چاره‌سه‌كردنی كێشه‌كان و تێپه‌ڕاندنی قه‌یرانه‌كان له‌ عێراق و هه‌رێمی كوردستان، دووپات كرده‌وه‌.

777

نێچیرڤان بارزانی سوپاس و ده‌ستخۆشی له‌ كونسولی پێشوو ستیڤ فه‌یگن كرد بۆ ئه‌و ماوه‌یه‌ی له‌ هه‌رێمی كوردستان خزمه‌تی كردووه‌ و ڕۆڵی له‌ په‌ره‌پێدانی په‌یوه‌ندییه‌كانی هه‌رێم و ئه‌مه‌ریكادا گێڕاوه‌، هه‌روه‌ها پیرۆزبایی لێكرد كه‌ وه‌ك جێگری نێرده‌ی ئه‌مه‌ریكا له‌ به‌غدا ده‌ستبه‌كار ده‌بێت، ئه‌ویش وێڕای سوپاس و پێزانین، دووپاتی كرده‌وه‌ كه‌ له‌ ئه‌ركی تازه‌یدا له‌ بره‌ودان به‌ پێكه‌وه‌كاردن و هاوبه‌شی له‌گه‌ڵ عێراق و هه‌رێمی كوردستان به‌رده‌وام ده‌بێت.

نێچیرڤان بارزانی جه‌ختی له‌ هه‌ڵوێستی هه‌رێمی كوردستان بۆ كاركردن له‌گه‌ڵ حكوومه‌تی عێراق له‌پێناو سه‌قامگیری و چاره‌سه‌ركردنی كێشه‌كان له‌سه‌ر بنه‌مای ده‌ستوور كرده‌وه‌، هه‌روه‌ها هه‌ردوولا په‌ره‌پێدانی په‌یوه‌ندییه‌كانی هه‌رێم و ئه‌مه‌ریكا، هاریكاریی هاوبه‌ش و كاركردن له‌گه‌ڵ هاوپه‌یمانی نێوده‌وڵه‌تیی دژی داعش، به‌رده‌وامیی پشتگیریی ئه‌مه‌ریكا بۆ هه‌رێمی كوردستان، ڕۆڵی هه‌رێم له‌ سه‌قامگیریی عێراقدا، دۆخی ناوخۆ و ڕۆڵی كۆكه‌ره‌وه‌ی سه‌رۆكایه‌تیی هه‌رێم، پاراستنی پێكه‌وه‌ژیان و لێبورده‌یی له‌نێوان پێكهاته‌كاندا، دووپات كرده‌وه‌.

کوردستان

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.