ئه‌مڕۆ پێنجشه‌ممه له ناحیه‌ی ڕزگاری سه‌ر به‌قه‌زای كه‌لار له مه‌راسیمێكدا به ئاماده‌بوونی سه‌رپه‌رشتیاری ئیداره‌ی گه‌رمیان و سه‌رۆكی زانكۆی گه‌رمیان و به‌ڕێوه‌به‌ری گشتی كاروباری شه‌هیدان و ئه‌نفالكراوان و شاره‌وانییه‌كانی گه‌رمیان و به‌ڕێوه‌به‌ری ناحیه‌ی رزگاری و رێكخراوه‌كانی بواری ئه‌نفال و ژماره‌یه‌ك له كه‌سوكاری ئه‌نفالكراوان په‌رده له‌سه‌ر په‌یكه‌ری "دایكی ئه‌نفال" لادرا.
له مه‌راسیمه‌كه‌شدا سروه محه‌مه‌د، به‌ڕێوه‌به‌ری ناحیه‌ی رزگاری ووته‌یه‌كی پێشكه‌شكرد و دواتر سه‌ڵاح كوێخا سه‌رپه‌رشتیاری ئیداره‌ی گه‌رمیان له وته‌یه‌كدا ڕایگه‌یاند: گه‌رمیان ناوچه‌یه‌كه له دیدی حكومه‌تی هه‌رێمه‌وه تایبه‌تمه‌ندی خۆی هه‌یه وكاروانی ئاوه‌دانی و بوژاندنه‌وه‌ی به‌رچاوی به‌خۆوه بینیوه.
ڕاشیگه‌یاند: لێره‌وه داواده‌كه‌ین ئه‌نجوومه‌نی وه‌زیران ئه‌م تایبه‌تمه‌ندیه زیاتر له‌به‌رچاو بگرێت و پرۆژه‌ی زیاتر له سنووره‌كه ئه‌نجام بدات.
دواتر، هونه‌رمه‌ند ئاسۆس جاف باسی له درووستكردنی په‌یكه‌ره‌كه كرد و رایگه‌یاند، ئه‌و په‌ڕی خۆشحاڵم شه‌ره‌فی ئه‌وه‌م پێ بڕاوه په‌یكه‌رێك بۆ دایكی نه‌وه‌ی ئه‌نفال درووستبكه‌م.
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.